٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمارییەکان دەیانەوێ سەرکەوتنەکانی ترامپ رابگرن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  کۆمارییەکان دەیانەوێ سەرکەوتنی (ترامپ) رابگرن و پاڵپشتی (مارکۆ رۆبیۆ) بکەن، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی دیکەدا شکست بە (ترامپ) بێنێ.

(دۆنالد ترامپ) ملیاردێرەکەی ئەمەریکا تا ئێستا لە هەڵبژاردنی تەمهیدی ئەمەریکا لەنێو کۆمارییەکاندا توانیویەتی لە کۆی چوار ویلایەت کە هەڵبژاردنی تەمهیدی لێ ئەنجامدراوە لە سێ ویلایەتدا دەنگی یەکەم بەدەستبێنێ، لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور و نیفادا و نیوهامپشایەر (ترامپ) براوە بووە و تەنیا لە ویلایەتی ئایەوا نەیوتوانیوە سەرکەوێ کە لەوێدا (تید کرۆز) توانی دەنگی یەکەم بەدەستبێنێ..لە ئێستادا سەرکردە باڵاکانی کۆمارییەکان بەگوێرەی هەواڵێکی واشنتن پۆست بەرنامەیەکیان داناوە بۆ رێگری کردن لە سەرکەوتنەکانی ترامپ و دەیانەوێ پشتگیری لە (مارکۆ رۆبیۆ) بکەن..دوای ئەوەی کە (جێب بۆش) لە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا پاشەکشەی کرد لە ئێستادا دەرگایەکی باش بۆ (مارکۆ رۆبیۆ) کراوەتەوە بۆ ئەوەی رێ لەسەرکەوتنی (ترامپ) بگرێ..ئەمڕۆیش لە دیبەیتی کۆمارییەکان (رۆبیۆ) توانی سەرکەوتن بەسەر (ترامپ) بەدەستبێنێ.

شاو کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار