٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ مامۆستایانی هەڵەبجە دەگەڕێنەوە هۆڵی وانە گوتنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  بەشێکی زۆر لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەوەرددەی هەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هێرش شەفیق بەناوی مامۆستایانەوە بەیاننامەیەکی خوێندوەوە و رایگەیاند "لەڕێگەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێوەندی بە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانەوە کراوە و بڕیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان دراوە، لەپێدانی نیو مووچەکەی مانگی 9ی ساڵی رابردوو و پێداچوونەوە بە خشتەی مووچەی مامۆستایان و پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا".

رۆژی پێنجشەممە 25-2-2016 مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، تا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

سۆران عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند: "هەموو کار ئاسانییەک بۆ مامۆستایان دەکەین و لەسەر ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بیرمان لەسزادانی ئەو مامۆستایانە نەکردووەتەوە کە ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن".
سبەینێش مامۆستایانی هەڵەبجە دەگەڕێنەوە هۆلەکانی وانە گوتنەوە و کۆتایی بە بایکۆتکردنیان دەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار