٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی ئەو کۆمپانیایانەی کە نرخی ئینتەرنێتیان هەرزان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- جگە لەو کۆمپانیایانەی بە شێوەی وای‌فای کار دەکەن، ئەو باقییەکەیان ئینتەرنێتیان هەرزان کردووە.

لەو ڕاگەیێندراوەی وێنەیەکیشی  بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش نێردراوە، هاتووە،  ئەوەی لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە بە سەرپەرشتی (مەولوود مراد محێدین) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (بە وەکالەت) لە ڕۆژی (٥/١/٢٠١٦) بەڕێوە چوو، بە ڕەچاوکردنی باری دارایی ھاووڵاتیان بڕیار درا نرخی ئینتەرنێت کەم بکرێتەوە و بە نووسراوی ڕەسمی کۆمپانیاکانیش لەو بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە.

ھەموو کۆمپانیا سەرەکییەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان پابەند بوون بە بڕیارەکەی وەزارتەوە و ھیچ کۆمپانیایەک نەماوە لە ڕووبەرێکی فراواندا کار بکات و نرخی دانەبەزاندبێت، بەڵام ئەو کۆمپانیایانەی بە سیستەمی Wi Fi کار دەکەن بەھۆی سنوورداری ڕووبەری کارەکەیان بڕیارەکە نایانگرێتەوە.

ھەروەھا ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (٦٨) لە ٣/٢/٢٠١٦، دەسەڵاتی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن داوە.
ئێستاکە (٢٩) کۆمپانیا لە ھەرێمی کوردستاندا ئینتەرنێت دابین دەکەن؛ دە کۆمپانیایان بە شێوەی وای‌فای کاری خۆیان دەکەن.

لیستی ئەو کۆمپانیایانەی نرخی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان دابەزاندووە:

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار