٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.هەوار نێروەیی: عەبادی لەبەر ڕیفراندۆم وادەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- عەبادی دەزانێت كوردستان بەرەو ئاخر قۆناغ واتە ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت، بۆیە ئا وا هار بووە؛ جا جگە لە بێزاركردنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان هیچ شتێكی دیكە هەڵناگرێت؛ حەیدەر عەبادی باش دەزانێت ئەگەر بوودجەی هەرێمی كوردستانیش بدات، كوردستان هەر بەرەو ئاخرقۆناغی ڕیفراندۆم هەنگاو دەنێت و، واز لە سەربەخۆیی ناهێنێت.

 

 

) د. هەوار نێروەیی) مامۆستای زانكۆی دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "بە بۆچوونی من، قسەكانی حەیدەر عەبادی، جگە لە بێزاركردنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان هیچ شتێكی دیكە هەڵناگرێت، بۆیە ئەوە جۆرە یاریكردنێكە بە گەلی كورد، بە تایبەتی بە سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان؛ ئێمە وەك خەڵكی هەرێمی كوردستان شتێكمان نییە بە ناوی

حكوومەتی عێراق كە نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكات؛ جا ئەگەر حكوومەتی عێراق نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكان دەكات، بۆچی پێشمەرگە لە حكوومەتی عێراقەوە مووچەی بۆ نایە؟! كەچی تاكە هێزیشە لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا بەرگری لە خۆی دەكات و تیرۆریستانی داعش بەرەو دواوە دەبات. حكوومەتی عێراق بە پێی دەستوور و یاسا ناجووڵێتەوە؛ لە ساڵی ١٩٢١ـەوە تا ٢٠٠٣ حكوومەتی عێراق نوێنەرایەتیی عەرەبی سونەی دەكرد، لە ساڵی ٢٠٠٣ـیشەوە حكوومەتی عێراق نوێنەرایەتیی شیعە دەكات؛ هەتا ئێستا كورد لە حوكمڕانیی عێراق بێبەش بووە؛ جا هەر بە ڕاستی عێراق پارچەپارچە بووە و، قسەكانی عەبادی،هەر بۆ تێكدانی بارودۆخی هەرێمی كوردستانە و، هیچی دیكە هەڵناگرێ."

ئەوەشی گوت: "ئێمە لە عێراق دوو شتمان هەیە، لایەنی دەسەڵات، كە زۆرینەیەکی لاسار (دیکتاتۆر) جێبەجێ دەكات، لەگەڵ لایەنی دووەم، ئەویش كە هەرێمی كوردستانە، كە هەوڵ دەدات و بنەما و، بنچینەی دەوڵەت بۆ خەڵكی كوردستان دابمەزرێنێت؛ حەیدەر عەبادی باش دەزانێت ئەگەر بوودجەی هەرێمی كوردستانیش بدات، كوردستان هەر ڕیفراندۆمەکە دەکا و، بەرەو مەنزڵی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت."

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار