٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەرکەوت ئەو رووداوانەی لە هەولێر روویاندابوو دەستی سیاسی لە پشت نەبوو"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەوڕووداوانەی لەچەند رۆژی رابرد لەشاری ھەولێر ڕوویانداوە، بەھیچ شێوەیەک سیاسی نین و دەستی ھیچ لایەنێکیشی لەپشت نییە، بەڵکو چەند کەسێک ئەوکارەیان کردووە و لەئێستادا دادگا رێکاری لەبەرانبەر ئەوکەسانە گرتووەتە بەر.

 

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەند رۆژی شاری ھەولێر، لەوانە کێشەی مزگەوتی حاجی قادری کۆیی و (د.عەباس) و چەند رووداوێکی دیکە وەکو فراکسیۆنی پارتیی داوامانکرد بەڕێوبەری پۆلیسی ھەولێر بێتە ئەنجوومەن و لەوێدا وڕوونکردنەوەی تەواوی بە ئیمەدا و دەرکەوت بەھیچ شێوەیەک ئەوڕووداوانە سیاسی نین و خەڵکانێک ئەو کارەیان کردووە.

 

دەیشڵێ، ئەو ڕووداوانە خەڵکانێک کردوویەتی، بۆنموونە ئەوەی (د. عەباس) یەکێک منداڵی خۆی بردووە بۆ چارەسەر و چارەسەرنەکراوە و کێشە دروست بووە، ئەوەی مزگەوتی حاجی قادری کۆیی (ماموستا مەلانادر کانی کوردەیی) باسی حکوومەتی نەکردووە بەخراپی و ھێرشی سەر حکوومەت و دەستەڵاتیشی نەکردووە، بەڵام چەند گەنجێک چوونەتە سەری و ئەوکێشەیە دروست بووە.

(یاسین سەلیم مزووری) ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا دادگا لەبارەی ئەو روداوانە رێکاری یاسایی گرتووەتە بەر و کاری خۆی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەندێک لایەن دەیانەوێ ئەوڕووداوانە گەورە بکەن، بۆ ئەوەی بڵێن ئەمنیەتی شاری ھەولێر باش نییە کە ئەمەش راست نییە و ئەولایەنانە تەنھا بۆ راگەیاندن ئەو کارە دەکەن، ئەگەرنا لەھەموو دنیا ئەوکارانە ھەیە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار