٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو تیرۆریستەی ئۆتۆمبێلی بۆ داعش لەدژی پێشمەرگە بۆبمڕێژ دەکرد، دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info
شاری كه‌ركووك.ئه‌رشیڤ.

کەرکووک-KDP.info-  ئەو تیرۆریستەی کاری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ داعش لەدژی پێشمەرگە دەکرد دەستگیر کرا.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر گەورە تیرۆریستێک ناسراو بە (ئەبو عەبد) کە کاری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێندراو بووە، تواندرا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکووک لەناو شاری کەرکووک دەستگیر بکرێت".

"ئەو تیرۆریستە ئۆتۆمبێل و شۆفڵی بۆمبڕێژ دەکرد و لەشەڕەکانی پێشمەرگە بەکاریان دەهێنا، لەهەمانکاتدا دەیان ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هەمەریان بۆمبڕێژ کردووە بۆ شەڕەکانی سنووری تکریت، دواتر لەسەر بڕیاری بەرپرسەکانی داعش گەڕاوەتەوە بۆ ناوشاری کەرکووک تاوەکو وەک شانەی نوستوو کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار