ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی كۆ دەبێتەوە

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێتەوە.
(سەعید سەلیم پشدەری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممە، دووەم كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە ماوەی دە رۆژدا.
(پشدەری) گوتیشی: "(سەرۆك بارزانی) هەر كاتێك سەفەر دەكات، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ سەركردایەتیی پارتییش كۆ دەبێتەوە بۆ خستنەڕووی دەرئەنجامی ئەو سەردانەی و، كۆبوونەوەكەیش بۆ تاوتووكردنی بڕیارەكانی چاكسازی، رەوشی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكان لەگەڵ حزبە كوردستانییەكانە.




