٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیومەیڵ: سه‌ردانی یووسف محەممەد بۆ بەریتانیا فەرمی نەبووە و بە ساردیی پێشوازی لێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نیومه‌یڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، (یووسف محه‌ممه‌د) بۆ دروستکردنی پاڵپشتیی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی به‌ریتانیای كردووه‌، نەک بۆ دروستکردنی پاڵپشتیی بۆ کوردستان.

دوای ئەوەی (یووسف محەممەد) لە هه‌ردوو کەناڵی ئێن ئارتی و کەی ئێن ئێن سەردانی بۆ بەریتانیا وا لێکدرایەوە، کە زۆر فەرمییە و بە گەرمی لەوێدا بەپیرییەوە دەچن، پێگەی فەرمیی نیومەیڵ ئاشکرای کرد کە ئەو سەردانەی یووسف محەممەد فەرمی نەبووە و بەر ساردی پێشوازی لێکراوە.

پێگەی نیومەیڵ، لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد کە، لەو کاتەی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان (یووسف محەممەد) سەردانی پەرلەمانی بەریتانیای کر، لەبەر ئەوەی کە سەردانەکە بە شێوەیەکی فەرمی نەبوو، بۆیە بە گەرمی بەخێرهاتنی نەکرا و بە شێوەیەکی سارد پێشوازی لێ کرا، تەنیا دوو پەرلەمانتار بە پیرییەوە چوون.

لەو سەردانەدا کە گۆڕان دیدارەکەی لە پەرلەمانی بەریتانیا رێک خستبوو، لەوێدا وەک پێگه‌ی نیومەیڵی به‌ریتانیایی نووسیویه‌تی، تەنیا دوو کەناڵی ئێن ئارتی و کەی ئێن ئێن رووماڵی قسەکانی (یووسف محه‌ممه‌د)یان کرد.

چالاکوانێک کە ویستی بچێتە ئەو دانیشتنەوە و دواتر رێگری لێکرابوو، لەلایەن ئەندامانی گۆڕانەوە کە هۆڵێکیان بۆ (یووسف محه‌ممه‌د) ئامادە کردبوو، ناوی (عەبدولمەجید سندی) بوو، ئەو چالاکوانە بۆ نیومەیڵ دەڵێ، (یووسف محه‌ممه‌د) بۆ دروستکردنی پاڵپشتیی بۆ گۆڕان هاتبوو نەک بۆ دروستکردنی پاڵپشتیی بۆ هەموو کوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار