سێ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق(عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) ڕایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی كوتله‌ی مواتنیان بۆ سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ناردووه.
(عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، ''ئێمه نامه‌ی فه‌رمیمان بۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ناردووه و، تێیدا دهستلهكاركێشانهوهت وه‌زیره‌كانی كوتله‌ی مواتنمان پێڕاگه‌یاندووه، چونكه ئێمه خاوه‌نی پڕۆژه‌ین و بۆ پۆست و قازانج كار ناكه‌ین.''
زیاتر گوتی، ''كوتله‌ی مواتن هۆكار نییه له په‌كخستنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی كه بۆ بنیاتنانی ده‌وله‌تی عێراق بووبێ''، ئاماژه‌یشی داوه كه، ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه به‌شێكن له چاكسازیی ڕاسته‌قینه و شه‌فاف.''
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان بریتنی له: وه‌زیری نه‌وت(عادل عه‌بدولمه‌هدی)، وه‌زیری گوازتنه‌وه(باقر سۆلاغ) و وه‌زیری لاوان(عه‌بدولحوسێن عه‌بتان).




