ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە پۆڵۆنیا دهخرێته بهر باس

ھەولێر-KDP.info- لە هۆڵی پاڵاسی کولتوور و زانست لە وارشۆ، کۆنفرانسێکی زانستی بە ناونیشانی "ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا دەبەسترێت
25ی شوباتی 2016 کۆنفرانسێکی زانستی بەناونیشانی، ''ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا، لەژێر چاودێریی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت، کۆنفرانسەکە لە زانکۆی Collegium Civitas لە هۆڵی پاڵاسی کولتوور و زانست لە وارشۆ دەبەسترێت.
سەرەتا (زیاد ڕەووف) نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا وتاری کردنەوەی بۆنەکە پێشکەش دەکات و کۆنفڕانسەکە بە فەرمی دەکاتەوە. دواتر خاتوو (ڕێناتا تشچینسکا) کۆنسووڵی پێشووی پۆڵۆنیا لە هەولێر و دکتۆر (کشیشتۆف لیێدێڵ) لە زانکۆی Collegium Civitas بابەتێك پێشکەش دەکەن.
کۆنفڕانسەکە لە چوار پانێل پێك دێت، کە تیایدا 26 بابەت پێشکەش دەکرێت لە لایەن دەستەیەك لە توێژەری زانستی و مامۆستای زانکۆ و پڕۆفیسۆر لە زانکۆ جیاجیاکانی زۆربەی شارەکانی پۆڵۆنیاوە. لە کۆتاییشدا وتووێژێك بەڕێوە دەچێت بە بەشداری ڕۆژنامەنوسان و هاوڵاتی کورد، لە بۆنەکەدا نوێنەرانی جیهانی سیاسەت و زانست و کولتور و میدیاکان بەشداری تیادەکەن.
کۆنفڕانسەکە لە چوار پانێڵی سەرەکی پێك دێن کە ئەمانەن:
پانێلی یەکەم: کوردەکان کێن؟ ناسنامەی کولتوری و سیاسیی کورد: بەربەستەکان، چانسەکان، سیما تایبەتییەکان.
لەژێر سەرپەرشتیاری: پرۆفیسۆر ڕیشارد شیپرا Ryszard Szypra
- پیۆتر سۆسنۆڤسکی Piotr Sosnowski : سەرەتایەك لەسەر پرسی کورد. زانکۆی Akademia Obrony Narodowej.
- ڕۆبێرت مێچکۆڤسکی Robert Mieczkowski : ناسیۆنالیزمی کوردی. گەڕان بەدوای ناسنامەیەکی نەتەوەیی گەلێکی ژێردەستە. زانکۆی Kardynała Stefana Wyszyńskiego.
- دکتۆر ماگدالێنا ئەلغەماری Magdalena Elghamari : کۆچکردن و ڕەوەندی کوردی. زانکۆی Uniwersytet w Białymstoku.
- تۆماش گژیڤاچێڤسکی Tomasz Grzywaczewski: نەتەوەیەکی بێ وڵات؟ پرسی کورد و مافی جیابوونەوە و سەربەخۆیی نەتەوەکان. زانکۆی Uniwersytet Łódzki.
- یــان کامینسکی Jan Kamiński : شوێنی جیۆستراتیژی کوردستان – دەرفەت و هەڕەشەکان/ - توێژەری سەربەخۆ.
- دکتۆر ئارتور ڕۆجێڤیچ Artur Rodziewicz : ئێزدییەکان بەرانبەر کوردەکان – ئێزدیزم وەکو پڕۆژەیەکی سیاسی/ - توێژەری سەربەخۆ.
- دکتۆر یـۆئاننا بۆخێنسکا Joanna Bocheńska : کورد سەربەخۆییان بۆچیە؟ مۆدێلی سەردەمییانەی کورد و پەیامە سیاسییەکەی. زانکۆیUniwersytet Jagiellońki.
پانێلی دووەم: دەرفەت و هەڕەشەکان لەبەردەم هەرێمی کوردستانی عێڕاق (باشووری کوردستان) لە ئاسۆی سیاسەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
لەژێر سەرپەرشتیاریی پرۆفیسۆر دانیێل بۆچکۆڤسکی Daniel Boćkowski.
- ئـاننا نوژینسکا Anna Nurzyńska : هەرێمی ئۆتۆنۆمی کورد و ئاساییش. زانکۆی Uniwersytet Przyrodniczo-Humanistyczny w Siedlcach.
- دکتۆر ئاگنێشکا گراچیك Agnieszka Graczyk : پرسی یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی جوسوڵانەوەکانی کورد لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی باکووری عێڕاق. زانکۆی Uniwersytet Adama Mickiewicza.
- مارتینا ڤۆیێنکا Martyna Wojenka : کەرکووك – وەکو ناوچەیەکی جێ ناکۆك. زانکۆی Akademia Obrony Narodowej.
- ئادام مارتۆفێل Adam Martofel : کردە سەربازییەکانی تورکیا لە عێڕاق – چڕکردنەوەی دەستوەردانەکان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش یاخود هەڕەشەی ڕاستەقینە ؟ زانکۆی Akademia Obrony Narodowej.
- لوکاش کۆبیێرسکی Łukasz Kobierski : کردە و هەوڵەکانی وڵاتانی ڤایسگراد Visegrad (هەرسێ وڵاتی پۆڵۆنیا، چیك و هنگاریا) و وڵاتانی دەریای بەلتیق لە پێناوی عێڕاق و کورد، لە سەردەمی جەنگ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی داعش. زانکۆی وارشۆ Uniwersytet Warszawski.
- پڕۆفیسۆر ئادام سولکۆڤسکی Adam Sulkowski : ئایا مەترسی کێشە داراییەکان گەورەترە لە داعش ؟ کێشە ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان لە عێڕاق. زانکۆی Babson College.
پانێلی سێیەم: دیدگای چاڵاکییە سیاسی و سەربازییەکانی کورد لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەژێر سەرپەرشتی دکتۆر یۆئاننا بۆخێنسکا Joanna Bocheńska
- دکتۆر فوئاد جومعە Fuad Jomma : ڕۆڵی کورد لە ململانێکانی سوریا. زانکۆی Uniwersytet Szczeciński.
- دکتۆر ماریا گێدج Maria Giedz : ڕۆڵی ژنانی کورد لە ڕێکخراوە سەربازییەکان بۆ نمونە چاڵاکی ژنانی کورد لە یەکینەکانی پاراستی گەل YPG. زانکۆی Wyższa Szkoła Bankowa w Gdańsku.
- بێئاتا بێلیچا Beata Belica : ڕۆڵی کورد لە جەنگی ناوخۆیی سوریا لە ئاسۆی نێودەوڵەتیدا. زانکۆی وارشۆ.
- یاکوب گایدا Jakub Gajda : سەرچاوەی میدیاکانی ئیرانی لەبەرانبەر کوردەکانی ئیران و پرسی کورد لە هەرێمەکە. زانکۆی Uniwersytet Łódzki.
- ئۆزگۆر سۆنەر Ozgur Soner : شوێنی کورد لە ململانێی نێوان سوننە و شیعە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زانکۆی وارشۆ.
- کلاودیا گورنا Klaudia Górna : ڕۆڵی ژنانی کورد لە گۆڕەپانی جەنگدا. زانکۆی Uniwersytet Mikołaja Kopernika.
- یاکوب لاتا Jakub Łata : چ شتێك ئیران لە تورکیا و عێڕاق جیادەکاتەوە؟ بارودۆخی کوردەکان لە ئیران. زانکۆی Uniwersytet Jagielloński.
پانێلی چوارەم : لە نێوان جەنگ و یەکگرتن. بارودۆخی کوردانی باکور.
لەژێر سەرپەرشتیاری دکتۆر کامیلا ترۆخۆڤسکا Kamila Trochowska
- دکتۆر ڕێناتا کورپیێڤسکا-کۆربوت Renata Kurpiewska-Korbut : پەیوەندی نێوان پارتی دەسەڵاتدار AKP پارتە کوردییەکان لە تورکیا. زانکۆی Uniwersytet Jagielloński.
- ئۆکتاڤیا برانێڤیچ Oktawia Broniewicz : هەڵوێستی پارتی دادپەروەری و گەشە AKP بەرانبەر ململانێی کوردی-تورکی.
- ئاگاتا کاربۆڤسکا Agata Karbowska : تورکیا لە ئاست کوردەکات. زانکۆی Uniwersytet Jagielloński.
- کلاودیا ئۆهنسۆرج Klaudia Ohnsorge : تورکیا – لە پڕۆسەی ئاشتییەوە بۆ جەنگی ناوخۆیی. زانکۆی Uniwersytet Adama Mickiewicza.
- لوکاش کۆمینێك Łukasz Kominek: تیرۆریزم وەکو کەرەستەیەکی جەنگ لە پێناوی سەروەری نەتەوە، کردە و چاڵاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا بە نمونە. زانکۆی Wojskowa Akademia Techniczna.
- ئەلێکساندرا ئۆلێندەر Aleksander Olender : ململانێی کورد و تورك وەکو وێنە دانەوەی "ململانێیەکی شەبەنگ فراوان". زانکۆی Wojskowa Akademia Techniczna.
دواتر وتووێژێكی کراوە و فراوان بەڕێوەدەچێت لە لایەن بەڕێز پیۆتر سۆسنۆڤسکی بە بەشداری ڕۆژنامەنوسان و کوردانی دانیشتووی پۆڵۆنیا
لەوانە:
- ئەیوب سەعید، شیکەرەوە
- دکتۆر نەبی شێرکاوەیی
- دامیان دودا Damian Duda
- کۆنستانتی گێبێرت Konstanty Gebert، ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی "Gazeta Wyborcza”
- ڤیتۆڵد ڕێپێتۆڤیچ Witold Repetowicz، ڕۆژنامەنوس لە (Defence24, Tygodnik Powszechny)
- داڤید ڤیڵدشتاین Dawid Wildstein، ڕۆژنامەنوس لە (Gość Niedzielny ، Gazeta Polska)
هەروەکو کۆنفرانسەکانی پێشوو، لێکۆڵینەوە لە بارەی پرسی کورد دەوڵەمەند دەکات و هەوڵ دەدرێت بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەموو توێژینەوەکان و تۆمارکردنیان تاکو لە ئاییندەدا بڵاو بکرێنەوە.




