بەربوهاری، یهپهگهی به درۆ خستهوه: خاڵی سنووریمان دانهخستووه و دایشیناخهین

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی خاڵی سنووریی پیشخابوور لەنێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستاندا، ڕەتی دەکاتەوە سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و ھەرێمی کوردستان داخرابێت و، دهڵێ، جموجۆڵ پێیدا بهردهوامه و هێشتایش لە ھاوکارییه مرۆییهكانیان بهردهوامن.
(شەوکەت بەربوهاری) بەرپرسی خاڵی سنووریی پیشخابوور لەنیوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستاندا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەپەگە ماوەیەکە لە میدیاکانیدا پرۆپاگندەی ئەوە دەکەن کە ھەرێمی کوردستان سنوورەکانی داخستبێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدانەکرێـت، كه راست نییه؛ چونكه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە یارمەتیدانی یەپەگە و رۆژئاوای کوردستان، ئهوه ئهوانن ئاستەنگ پەیدا دەکەن بۆ ھەرێمی کوردستان.''
(بهربوهاری) ڕوونی كردهوه، ''ئێمە شەو و رۆژ ھاوکاریی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەین، ئاخر ئەوان خوشک برای ئێمەن، بەڵام یەپەگە بێویژدانی و بێوەفایی دهكا بەرانبەر ھەرێمی کوردستان؛ سهرباری ئهوهیش ئێمە بە چاوێکی دی سەیری رۆژئاوای کوردستان ناکەین، دەمانەوێت بۆ ھەموو لایێکیش روونی بکەینەوە کە دیارە ھەتا ئێستا ھەزاران پێداویستیمان ناردووە بۆ رۆژئاوای کوردستان و، له رووی یارمەتیی مرۆییهوه ههمیشه هاوكار بووین و رۆژانەش خواردەمەنی جۆراوجۆر له ههرێمهوه بۆ رۆژئاوای ڕهوانه دهكرێ، به لای ئێمهوه وایه كه ئەم خاڵە سنوورییە وەک دەرگایەکی گەورەی بازرگانی کراوەیە و دایناخەین".
بەرپرسی خاڵی سنووریی پیشخابوور لەنیوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستاندا گوتیشی: "ههڵبهت ئێمە هێشتا بەردەوامین لە ئاوەدانکردنەوەیی کۆبانێ، ههروهك چۆن سەرۆک بارزانی رێگەی پێداین تا پێشمەرگە رەوانەی کۆبانێ بکەین بۆ ئازادکردنی و نهكهتنه دهستی تیرۆریستانهوه، ئاوایش ھاوکاریی ھەموو لایەنێکمان کردووە، ئهمه شتێك نییه ڕوون نهبێ و، خۆ ھەموو رۆژئاوای کوردستان دەزانن ئێمە چۆن ھاوکاریی رۆژئاوای کوردستان دەکەین؛ ئیدی چ پێویست به چهواشهكاری دهكات".
حەکیم حکمەت




