كۆنفڕانسی "ریفراندۆم وەك هەنگاوی بەرایی سەربەخۆیی" لە هەولێر ساز دەكرێ

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی رۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەددین، كۆنفڕانسێك لە ژێر ناوونیشانی (ریفراندۆم وەك هەنگاویی بەرایی سەربەخۆیی) بە بەشداریی چەندین مامۆستای زانكۆ و ڕووناكبیران بەڕێوە دەچێت.
لە 18ـی ئەم مانگەدا، یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی قوتابیانی كوردستان بوو و، سەبارەت بەم یادە یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەددین كۆنفڕانسێك بۆ ریفراندۆم ساز دەكات لە ژێر ناوونیشانی (ریفراندۆم وەك هەنگاوی بەرایی سەربەخۆیی).
یەكێتیی لاوانی كوردستان لە دەستپێكی كۆنفڕانسەكەدا بە چەند ساتێك وەستان لەگەڵ مارشی (ئەی رەقیب) دەست پێ دەكەن و (تەیموور تەیموور) سكرتێری یەكێتیی لاوانی كوردستان وتارێك پێشكەش كرد، دواتر (ساسان عەونی) بەرپرسی دەستەی جەماوەرییەكان سەبارەت بە هەمان پرس وتاری خۆیانی پێشكەش كرد، هەروەها (عەبدولڕەحمان سدیق)، (د. عه‌لی ته‌ته‌ر)، (ئه‌بووبه‌كر كاروانی)، (زیره‌ك كه‌مال) و (فه‌رسه‌ت سۆفی) وەك رووناكبیر و سیاسی و مامۆستای زانكۆ، وتاریان بوو و تێیدا هه‌ریه‌كه و ڕه‌هه‌ندگه‌لێكی ئه‌م پرۆسه‌یه و پێویستیی سازدانی ڕیفراندۆم و ئاماده‌سازییه‌كانی و بایه‌خی ڕیفراندۆمیان خسته به‌ر باسه‌وه.
فایزە پاڵانی




