زانا ڕۆستایی بۆ پەكەكە: حیكمەت لە تەقاندنەوەی قووتی خەڵك چییە؟

هەولێر-KDP.info- ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان (زانا ڕۆستایی)، ئاماژە بەوە دەدات كە دەستوەردانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشووری كوردستان، زۆر بێمانایە و، دەستوەردانەكەیش هیی ئێستا نییە، بەڵكە پەكەكە بە درێژایی مێژوو كاری لەسەر باشووری كوردستان كردووە.
(زانا سەعید ڕۆستایی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئاخر حیمەت لە تەقاندنەوەی بۆریی نەوت چییە؟ لەبەر ئەوەی قوتی خەڵكی كوردستانی لەسەرە، بۆیە داوا لە پەكەكە دەكەین دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرێت و ڕوو لەو گوتارانە بكات كە ئێستا كردوویەتی بە دروشم و، بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە لەبارەی باشووری كوردستانەوە، چونكە ئێستا خەڵكی باشووری كوردستان قووتیان لێ بڕاوە و ناكرێت بە بیانووی پارتی یان هێزێكی دیكە دەست بكەین بە رێگری لە قووتی خەڵك".
(ڕۆستایی) گوتیشی: "پەكەكە لەمێژە بڕیاری داوە دەست وەربداتە كاروباری باشووری كوردستان و، دەستوەردانەكانیشیان هیی ئێستا نییە".
ئەوەیشی خستە وو كە، دەبێ متمانەی نێوان خەڵك و حكوومەت بگەڕێتەوە تا كۆی خەڵكی كوردستانیش پشگیری لە حكوومەت بكەن.
كارزان سەباح




