٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی كاروان: پەكەكە دەیەوێ داخی دڵی خۆی بە بۆڕیی نەوت بڕێژێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان (حاجی كاروان)، رەخنە لە پەكەكە دەگرێت و دەڵێ: "بۆ دەبێت بۆڕیی نەوتی كوردستان بتەقێننەوە؟".

(حاجی كاروان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەم شەڕە بە پەكەكە دەكرێت، ئەی ئەگەر وا نییە تەقاندنەوەی بۆریی نەوت بۆچی؟ یان ئەوەتا پەكەكە دەیەوێت داخی دڵی خۆی بە بۆریی نەوت بڕێژێت، دەی خۆی ئەمە سیاسەت نییە، بۆڕیی نەوت چی بكات؟".
گوتیشی: "ئەگەر پەكەكە ڕاست دەكات و دەیەوێت زیان بە ئابووریی توركیا بگەیەنێت، با بچێت بۆریی نەوتی ئێران بتەقێنێتەوە، بۆیە ئەوە سیاسەتێكی فاشیلە و بە راگەیاندنی شەڕ لە دژی كوردستانی دەزانم."
ئەوەیشی خستە روو كە، ناكرێت بە هەر بیانوویەك بووە هێرش بكرێتە سەر قووتی خەڵكی و، دەبێت هەموو لایەك لەوە دڵنا بین كە بڕینی قوزتی خەڵكی كوردستان جگە لە زیانگەیاندن بە خەڵك، هیچی دیكە نییە.

كارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار