٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ دۆخی ئەمنی كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ‌ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، ‌ئەمڕۆ دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و، باس لە دۆخی ئەمنیی شاری هەولێر دەكرێت.

(كەنعان خەیلانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات و لە سەر داوای فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگایش، بانگهێشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر كراوە تا باسی دۆخی ئەمنی شاری هەولێر بە گشتی بكات، بە تایبەت لەو بارودۆخەی ئێستا كە هەولێر وەك پایتەخت و شوێنێكی ستراتیژی بڕیاری سیاسی لێ دەدرێت و تیرۆریستان بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن لەنێو شاری هەولێر پشێوی یاخود كارێكی تێكدەرانە بكەن".

(خەیلانی) راشیگەیاند: "لەسەر ئەم پرسە دەمانەوێت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هەندێك روونكردنەوە بدات بە ئەندامانی ئەنجوومەن، چو‌نكە ئێمە نوێنەری خەڵكین و تا لە رێگەی ئێمەوە هاووڵاتیان دڵنیا ببنەوە كە شاری هەولێر ئەمنییەتی چۆنە و چۆنیش پارێزراوە، ئەمە لە لایەك، لە لایەكی دیكەیشەوە دوو حەفتە لەمەوبەر هەندێك رووداوی نەخوازراو لە هەولێر روویان دا و، دەمانەوێت لەم رووەیشەوە بزانین ئەم رووداوانە چۆن بوون و رێكارەكان چی بوون، هەرچەندە پۆلیس بەدواداچوونیان كردووە و رێكارەكانیان گرتووەتە بەر" .

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار