٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجمان دۆسکی بۆ پەکەکە: پارتی چی کردووە تا ئێوە وابکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێكی كورد، نیگەرانە لە هەڵوێستی پەكەكە و، پێی وایە دەستوەردانیان لە كاروباری باشووری كوردستان، لە سنوور تێپەڕیوە .

(د. دیندار نەجمان دۆسكی)، یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سیاسەتمەدار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "یارییەكی نێودەوڵەتی هەیە دەیانەوێت یارییەكە لە باشووری كوردستان بكرێت، بۆیە دەبێت هەموو خەڵكی باشووری كوردستان لە مەترسیی ئەو یارییە بەئاگا بێنەوە".

(دۆسكی) گوتیشی: "لەلایەك دەبینین كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیەوێت راستەخۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان مامەڵە بكات، لەلایەكی دیكەوە لەناو خۆمان خەریكە بەدەستی خۆمان ئەو یەكڕیزییە تێك دەدەین بە تایبەتی نیگەرانین لەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستوەردانیان لە باشووری كوردستان سنووری تێپەڕاندووە و، بە ئاشكرا بۆریی گاز دەتەقێننەوە".

دەشڵێت: "ئەوان پاساویان ئەوەیە كە لە دژی پارتی ئەوە دەكەن، دەی با بپرسین: بۆ پارتی چی كردووە تا ئەوان ئەوە لە دژی بكەن، یان ئەوان ئەگەر مەبەستیانە لە دژی حكوومەتی هەرێم و دامەرزاوەكانی حكوومەت ئەوە بكەن، ئەی هێزی پێشمەرگە نەبوو چوو كۆبانیی ئازاد كر؟ ئەی ئەو هەموو پێداویستی و دەرمان و هاوكاریانەی دەچێتە ڕۆژئاوا هیی كێیە؟ لە هەمان كاتدا دەبێت پەكەكە ئەگەر هیچی لە بەرچاو نەبێت، ئەوەی لە بەرچاو بێ كە (سەرۆك بارزانی) بوو پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕڤانان دروست كرد كە كۆبانی و ناوچەكانی دیكە لە دەست داعش دەرهاتن، بۆیە دەپرسین، چما پەكەكە لە باشووری كوردستان وادەكات؟ لە پێناوی بەرژەوەندیی كێ دەیەویت ئەوە بكات؟".

كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار