٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

370 هەزار كەس لە سووریادا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info- ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا، ئامارێكی لەبارەی ژمارەی كوژراوان و مردووانی شەڕی پێنج ساڵەی سووریا بڵاو كردەوە كە تا ئێستا ٣٧٠ هەزار كەس لەو وڵاتەدا كوژراون.

بە گوێرەی ئامارەكەی روانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا، لە سەرەتای شەڕی سووریاوە تا ئێستا كە پێنج ساڵە بەردەوامە، 370 هەزار كەس كوژراون؛ ژمارەی مردووەكانیش كە تۆمار كراون، گەییشتووەتە 270 هەزار كەس.

هاوكات روانگەی مافی مرۆڤ ئاماژەیشی داوە كە بە هۆكارگەلێكی نهێنی لە لایەن هێز و لایەنە شەڕكەرەكانەوە، نەتوانراوە تەواوی ژمارەی كوژراوەكان تۆمار بكرێت و، هۆكارێكی دیكەی ئەمەیش، سەختیی گەییشتن بە چەند ناوچەیەك بووە، بۆیە نەتوانراوە ناوەكان گشتیان تۆمار بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار