٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كچە سویدییەكە چۆنیەتیی رزگاربوونی لە دەستی داعش دەگێڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە كردەیەكی تایبەتدا، هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان توانییان ئافرەتێكی سویدی لە گوندێكی نزیك مووسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار بكەن . هاووڵاتیی سویدی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) تەمەن 15 ساڵ، خەڵكی ناوچەی بۆرۆس لە سوید، كە ناوەڕاستی ساڵی رابرد لە لایەن ئەندامێكی داعش لە سوید هەڵدەخەڵەتێندرێت و دەگەیەنرێتە سووریا و دواتر دێتە مووسڵ، چۆنیەتیی رزگاركردنی دەگێڕێتەوە.

ئەو كچە، هەرزەكارێكی سویدییە و (مارلین ستیڤان نیڤەرلاین)ـی ناوە، ئەو لەلایەن ئەندامێكی رێكخراوی داعش لە وڵاتەكەیەوە بۆ ناو چەكدارانی داعش لە سووریا ھەڵخەڵەتێنرابوو، (مارلین) لە سوید دوای ئەوەی قوتابخانە بەجێ دەهێڵێت، گەنجێكی بە رەگەز عەرەب دەناسێت، پەلكێشی نێو داعشی دەكات.

(مارلین نیڤەرلاین)، لە رێگەی توركیا و لە شاری غازی عەنتابەوە پێ دەنێتە خاكی سووریا و عێراق ئەو دونیایەكی زۆر جیاوازتر لە سوید دەبێنێت، ئەوەی بۆی گوترابوو دەبینێت سەرلەبەری ناڕاستە و ژیانێكی پڕ زەحمەت و كولەمەرگی لەو ماوەی كە لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدا بوو، دەباتە سەر.

دوای ئەوەی (مارلین) پەیوەندی بە دایكییەوە دەكات لە سوید و داوای رزگاركردنی لێ دەكات، دایكیشی لە رێگای پۆلیسی سویدەوە، پەیوەندی بە ھێزەكانی دژەتیرۆری ئەنجوومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستانەوە دەكەن و دژەتیرۆر بە ئەركەكە ھەڵدەستێت و لە قووڵایی دەسەڵاتی داعش لە دێیەكی نزیك مووسڵ دژەتیرۆر لێی دەبێتە فریادڕەس و رزگاری دەكەن.

بریارە لە رۆژانی داھاتوودا لایەنی پەیوەندار لە سوید بە ھەماھەنگیی ھەرێمی كوردستان ھەموو رێكارەكان بۆ گەڕانەوەی ئەو ژنە بۆ وڵاتەكەی تەواو بكرێت.

(مارلین) بۆ كەناڵی كوردستان ٢٤ باسی لەم رووداوە كرد و دڵخۆشە تەنانەت رۆژە سەختەكانی نێو چەكدارانی داعشیشی، بە بۆنەی رزگاربوونییەوە دەم بەخەندە بۆمانی دەگێڕایەوە... خۆشحاڵییەكەیشی رادەبەدەر بێسنوور بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار