٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێشمەرگە لەم ناوچەیەدا کۆتایی بە هەڵکەندنی خەندەق هێنا"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- هێزى پێشمەرگە لە باشوورى ڕۆژهەڵاتى كەركووک و ناوچە كوردستانییەكانى پارێزگاى دیالەدا لە هەڵكەندنى خەندەق بوویە و، ئێستا سەرقاڵى تەلبەند و بۆمبڕێژكردنى دەوروبەرى خەندەقەكانیەتى .

 

لیوا (هەڵۆ نەجات)، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لە شاری کەرکووک دەکات؛ بۆ ئەو پارێزگاریەش هەرچی لە توانایدا بێت و چی پێویست بکات دەیکات"

 

دەیشڵی: "ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا توندکردنی ئەمنییەتی سنوورەکەمان مەبەست بوو؛ لە قۆناغی دووەمدا سنوورەکەمان پەرژینبەند کرد و، لە قۆناغی سێیەمیشدا خەندەقمان لێ دا؛ کە پرۆسەیەک درێژە و بەردەوامە؛ وا ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش کار لەسەر ئەو خەندەقانە دەکرێت".

 

عەقید تاریق ئەحمەد جێگرى فەرماندەى لیواى 9 ى پێشمەرگە لە باشوورى كەركووكەوە، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند: "پێشمەرگە دەوروبەرى ئەو خەندەقە بۆمبڕێژ دەكات كە لێی داوە، ئەمەش بۆ پاراستنى ڕەبییەكان لە هێرشى داعش و دژمنانە."

 

هەروەها لە ناوچە كوردستانییەكانى پارێزگاى دیالەشدا كۆتایى بە هەڵكەندنى خەندەق هێنراوە و، لە ناوچەى تبجى خۆراواى ناحیەى جەلەولاوە تا دەگاتە ناوچەى كۆباشى لە باشوورى خانەقین كە نزیكە لە سنوورى ئێرانەوە خەندەق هەڵكەندراوە.

کارزان سەباح

 

هەواڵی پەیوەندیدار