موسلیم: دەوڵەتی كوردیمان نەویستوە و نامانەوێ

هەولێر-KDP.info- لە دوالێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، (ساڵح موسلیم)ـی هاوسەرۆكی پەیەدە دەڵێ: دەوڵەتی كوردیمان ناوێ و ئامانجمان تەنیا دەركردنی رێكخراوە تیرۆریستەكانە لە خاكی سووریا.
هاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند: دەوڵەتی كوردیمان نەویستوە و نامانەوێ و تاكە ئامانجمان دەركردنی رێكخراوە تیرۆریستییە توندرۆكانە لە خاكی سووریا.
لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا کە دوێنێ دووشەممە بڵاو کراوەتەوە، (موسلیم) هەروەها گوتی: ئەوە توركیایە ئەو تۆمەتەمان دەخاتە پاڵ دەنا هەرگیز ئامانجمان دروستكردنی دەوڵەتێكی نەتەوەیی كوردی نییە لە باكووری سووریا و سەر سنوورەكانی توركیا.
پێشتریش (بوسەینە شەعبان) راوێژكاری (بەشار ئەسەد)ـی سەرۆکی سووریا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی رووسیا ئەلیەوم تەئكیدی كردبوو كە یەكینەكانی پاراستنی گەل واتا هێزە چەكدارەكانی حزبەكەی (ساڵح موسلیم)، شانبەشانی سوپای عەرەبیی سووریایی پێكەوە بۆ رزگاركردنی سووریا لە تیرۆریستان دەجەنگن و ئامانجی هاوبەشیان پاراستنی یەكێتیی گەل و خاكی سووریایە.




