٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر چەند تەوەرێك گفتوگۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و، تێیدا باس لە شەش تەوەر دەكرێت.

(سلێمان خالید سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند‌، سەعات 10ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 34 ئەنجام دەدات و تێیدا شەش تەوەر گفتوگۆ دەكرێن .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت: "تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیش بریتین لە: یەكەم، پێگەی گفتوگۆی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەبارەی لۆگۆی ئەنجوومەنی پارێزگا كە بڕیار بوو كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە رۆژی 31-1-2016 ئەنجام بدرێت. دووەم، داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێكی بەڕێز لە لیژنەكانی ناو ئەنجوومەن. سێیەم، یادداشتەكانی (غازی عەلی) دەبێت. چوارەمیش كۆنووسی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی سەبارەت بە بنكەی تەندروستی شەمامك دەخرێتە ڕوو. پێنجەم، كۆنووسی هەردوو لیژنەی وەبەرهێنان و سكاڵا و دەستپاكی دەبێت و، شەشەمیش لیژنەی خانەی گرفتەكان كار و چالاكییەكانی دەخاتە روو" .

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار