''گه‌لێك زه‌حمه‌ته پارە بردراوه‌كانی عێراق بگێڕدرێنه‌وه''
بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەبارەی گەڕاندنەوەی پارەی برداوی عێراق بۆ دەرەوە، نەگەیشتوونه‌تە ئەنجام و، به‌ڵامبڕیارە لە کۆبوونەوەی دابێ، جارێکی دیکە ئەو پرسە بخه‌نه‌وه به‌ر باسه‌وه.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدین)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ''باس لە ئالیەتی گەڕاندنەوەی پارەی عێراق پێش و پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس کرا، ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی عێراق ھەموو ئه‌و پارەیه‌ی كه لێی بردراوه‌ته ده‌ره‌وه بگەڕێنێتەوە؛ هه‌ڵبه‌ته ئەمڕۆ تەنیا باس لە ئالیەتەکە کرا و ھیچ بڕیارێکی لەسەر نەدرا، چونکە نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک.''
(ئەردەلان نورەدین) گوتیشی، کۆبوونەوەی داھاتوویش لەبارەی ئەو پرسە دەبێت و باس لە چۆنیەتیی چارەکردنی ئەو کێشەیە دەکرێت، بۆ ئەوەی لەسەر بگەینە رێککەوتن.
ئه‌و باوه‌ڕی وایه، كه، ئەو کارە ئاسان نییە و گه‌لێك زه‌حمه‌ته، چونكه پێویستی بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتاندا ھەیە و، ئه‌و تۆمەتبارانەیشی پارەیان بردووە، رەنگە ناسنامەی ئەو وڵاتانەیان ھەبێت، بۆیە کارێکی زۆر زەحمەتە کە ئەو وڵاتانە رازی ببن پارەکە بۆ عێراق بگێڕنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایشی كرد كه، وه‌ها بڕیارێك هه‌یه، كه ھەر کەسێک زانیاریی بدات کە پارە بردراوەکان لە کوێن، ئه‌وا١٠له سه‌دی ئەو پارەیە بۆ ئەو کەسە ده‌بێت. مه‌رجێك هه‌یه كه پارەکە نابێ لە ٢٥٠ھەزار دۆلار زیاتر بێت، بۆیە (نوره‌دین) پێی وایه ئەم بڕه کەمە و زەحمەتە کەس ئامادە بێت ئەو کارە بکات.
(ئەردەلان نورەدین) راشیگەیاند، چوار لایەن پەیوەندییان بەو پرسەوە ھەیە، لەوانە دەستەی نەزاھە و دەستەی لێرسینەوە و دادپەروەری و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دەرەوە، به‌ڵام هێشتا ھەماھەنگی لەسەر ئەو پرسە لەنێوانیاندا نییە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جه‌خت كرایه‌وه كه پێویستە ئەو ھەماھەنگییە له نێوانیاندا بێته كایه‌وه.
بڵند ئیبراھیم




