كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا: شانازیی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.. وه‌ك چاو‌دێر به‌شداریی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان، (خافێر هورتادو میرا) رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كا و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنن، بۆیه ده‌بێ یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپایش بۆ یارمه‌تیدانی دۆسته‌كانیان كاری زیاتر بكات.
ئه‌مڕۆ 22/2/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (خافێر هورتادو میرا) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی دا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتیی زیاتر هه‌ڵبگرێ له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستاندا.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه چوو، دواڕه‌وشی رووداوه‌كان و پلاتفۆرمی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا تاوتوو كرا و جه‌خت كرایه‌وه، كه ده‌كرێ ئه‌و پلاتفۆرمه به‌كار بهێندرێ بۆ داواكردنی پشتیوانیی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه سرووشتییه‌كانی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی.
له‌وباره‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا وه‌ك چاو‌دێر به‌شداریی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگێكی به‌رزتر لاگیری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها(خافێر هورتادو میرا) ئاماژه‌ی دا، هه‌ر دڵۆپێك له خوێنی پێشمه‌رگه پشتیوانیی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌لی كورد ده‌به‌خشێ و، گوتیشی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه ده‌بێ یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ یارمه‌تیدانی دۆسته‌كانمان كاری زیاتر بكات.
هه‌روه‌ها (خافێر هورتادو میرا) رایگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان وه‌ك رێزلێنانێك له‌و قاره‌مانێتییه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌رانبه‌ر نواندوویێتی، خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت.




