٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەممەد پاكپوور: پەكەكە، پارێزەری سنوورەكانی ئێرانە

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info-  سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای دەكات، كە پەكەكە ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دەپارێزێت.

لە لێدوانێكیدا، (محەممەد پاكپوور) فەرماندەی هێزی وشكانیی سوپای پاسدارانی ئێران، باس لەوە دەكات كە سەدا شەستی ناوچە سنوورییەكانی دەرەوەی ئێران لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتانی دراوسێدا نەماوە.


(پاكپوور) دەڵێت، بە درێژایی ناوچە سنوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان تا شاری سەردەشت، تیرۆریستانی پەكەكە بوونیان هەیە و ده‌یپاڕێزن.

ئه‌و لێدوانه‌ی (پاكپوور) لە رێورەسمی یادكردنەوەی ژمارەیەك پاسداردا بوو كە لەو دیوی سنوورەكانی ئێران و لە سووریا كوژراون و، گوتیشی: "راوێژكارە سیاسییەكانی سوپای پاسداران لەو دیو سنوورەكانی ئێران و بە تایبەت لە سووریا تەنگییان بە دوژمنەكانی ئێران ھەڵچنیوە و ئاسایشی وڵاتیان مسۆگر كردووە".

ئەم وتاره‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی سوپای پاسدارانیش لە كاتێكدایە كە میدیاكانی سەر بە پەكەكە، لەوانە، (سایتی ڕۆژ)ی نزیك لەو حزبە، لێدوانەكانی فەرماندەی سوپای پاسدارانیان گۆڕیوە و نووسیویانە كە ئەو ناوچانە لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە كۆنترۆڵ كراون و دەپارێزرێن.

چاودێرێكی به‌ ئاگایش له‌ دۆخی په‌كه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی وكردستانی راگه‌یاند، له‌ راستیدا ئه‌م ددانپێدانانه‌ی گه‌وره‌فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە، چەكدارانی پەكەكە پارێزەری سنوورەكانی ئێرانن و وابەستەبوونی خۆیان بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ئاشكرا كردووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار