له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی حكوومهت و مامۆستایاندا چوار بڕیار دران

ھەولێر-KDP.info- له كۆبوونهوهی سهرۆكوهزیران و جێگرهكهی لهگهڵ وهزارهتی پهروهرده و یهكێتیی مامۆستایاندا، بریار درا به زوویی كار لهسهر چوار خاڵ بكرێ كه پێوهندی ههیه به مووچه و ڕهوشی مامۆستایان و مووچهی فهرمانبهران به گشتی.
لە راگەیندراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا کە کۆپیێکی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، ھاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (22/2/2016)ی زایینی، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکوومەت، لەگەڵ (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەت و سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ھەردوو بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی ھەولێر و سلێمانی کۆ بوونەوە.
لەراگەیندراوەکەدا ھاتووە، مەبەستی کۆبوونەوەکە گەیاندنی پەیامی مامۆستایان بە سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێم و دیاریکردنی چارەسی ئەو گرفتانە بوو کە لە ماوەی ڕابردوودا بوونە ھۆی بایکۆتکردنی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.
ئەوەش خرایە ڕوو، وێرای سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەو دەڤەرانەی کە لە ھەندێک قوتابخانەیاندا خوێندن بایکۆت کرابوو، دووبارە دڵنیایی درایەوە بە مامۆستایان کە ئەم دۆخە بەردەوام نابێت و تێدەپەڕێت، "گرینگ ئەوەیە منداڵان لەوە زیاتر زەرەرمەند نەبن و بتوانن ئاسوودە وانەکانیان بخوێنن و ئەزموونەکانیان ئەنجام بدەن".
بەپێی ھەمان ڕاگەیێندراو، ئەنجامی ئەرێنی ئەم کۆبوونەوەیەی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و وەزیری پەروەردە لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت دەکرێتەوە:
یەکەم: بەم نزیکانە و لەم چەند ڕۆژەی داھاتوودا، "وادەی دابەشکردن"ـی نیوەمووچەی مانگی (9/2015)ی زایینی دیاری دەکرێت.
دووەم: پێداچوونەوەی بە خشتەی مووچەی فەرمانبەران بە گشتی دەکرێت و ناھێڵدرێت فەرمانبەر زەرەرمەند بێت.
سێیەم: زەوی یا کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت.
چوارەم: بڕوانامەکانی "کۆلێژی کراوە" کە ژمارەیان نزیکەی (500) بڕوانامەیە، ددانیان پێدا دەنرێت.
بڵند ئیبراھیم




