٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''ڕۆژێک دێت، میللەت وەڵامی کارە خراپەکانی یەپەگە دەداتەوە''

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، بە ئاشکرا پەیەدە سەر بە ڕژێمی سووریایە و، بەشێکە لەوان؛ ڕژێمی سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە بە ھەموو شێوەیەک بۆ بەرژوەندیی خۆیان بەکاریان دەھێنن و، ئەوانیش ھێزی خۆیان دژی ئەنەکەسە و پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بەکار دەھێنن، بەڵام ڕۆژێک دێت میللەت وەڵامیان بداتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (کاوە ئازیزی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نەک تەنھا ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکی سووریا، بەڵکو سەرۆکی سووریا و سەرۆکی شاندی سووریا بۆ کۆنگرەی جنێف3 باسیان لەوە کردووە کە یەپەگە بەشێکە لە سوپای سووریا و، سەرکەوتنی یەپەگە سەرکەوتنی سوپای سووریایە و، بە ھاوبەشی شەڕ دەکەن، بۆیە یەپەگە بەبێ ڕژێم هیچ کارێ ناکات و، ھەر کارێک بکەن بە ئاگاداریی ڕژێمە."

(کاوە ئازیزی) گوتیشی، بەڵگەش بۆ ئەو قسانە تاوەکو ئێستا ئەو ھەموو شەڕە لە سووریا کراوە، یەک سەربازی ڕژێمی سووریا لەلایەن یەپەگەوە نەکوژراوە و، ئەوانیش شەڕی یەپەگە ناکەن، جا ڕوون و ئاشکرایە یەپەگە بەشێکە لە ڕژێمی سووریا.

(ئازیزی) جه‌ختی كرده‌وه‌، ئەوانە دەیانەوێت زیان بە دۆزی کورد بگەیێنن، بەڵام دڵنیا بن ئەنەکەسە سەر دەکەوێت و، ئەو زیانانەی ئەوانیش دەبێتە خزمەت بۆ دۆزی کورد و، سەرکەوتوو نابن؛ ئەگەر سبەی ئاگربەست بکرێ، ڕژێم وەکو دەسەسڕ فڕێیان دەدات، ئەوەتا ڕژێم و چەند وڵاتێکی دیکە، هەر بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاریان دەھێنن و، ئەوانیش ھەموو ھێزی خۆیان لە دژی ئەنەکەسە و پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بەکار دەھێنن.
جەختیشی کردەوە، ڕۆژێک دێت میللەت وەڵامی یەپەگە بداتەوە لەبارەی ئەو کارانەی دژی کورد دەیکەن.

(بوسەینە شەعبان) لە دیمانەکەی دوێنێی کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆدا، باوەری وایە کە، ئەندامانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) و باڵە سەربازییەکەی واتە (یەپەگە)، سووریایین و بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای سووریا و ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و ھێزەکانی بەرگریی گەل، لەپێناو ئازادکردنی خاکی سووریادا دەجەنگن!

ئاماژەیشی دا، ڕژێمی سووریا ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم پرسەدا نییە و، گرینگ ئەوەیە یەکیەتیی خاکی سووریا و یەکیەتیی گەل پارێزراو بێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار