خوێندکارە تەرقین قەیدکراوەکان دهگهڕێندرێنهوه

ههولێر-KDP.info- ئەنجوومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڕیاری دا، سەرجەم خوێندکارە تەرقین قەیدکراوەکانى خوێندنى بەرایى بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017) بە شێوەى سیستمى پارالێڵ بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ حکوومییەکان؛ بۆ زانکۆ تایبەتەکانیش بەهەمان ڕێنمایى دارایى کە لە زانکۆ تایبەتەکان پەیڕەو دەکرێت، خوێندکارە تەرقین قەیدکراوەکان بگهڕێنهوه پۆلهكانی خۆیان.
بهگوێرهی ڕاگهیهنێدراوێكی ئەنجوومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ئەو بڕیارەى ئەنجوومەنی وهزارهت ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەهۆى قۆپیە یان بە بریارى لێژنەى ڕێکارى قوتابیان/ خوێندکاران تەرقین قەید کراون.
ئهم بڕیارهی ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ دووشەممە(22/2/2016)دا درا كه لە دیوانى وەزارەت بە ئامادەبوونى سەرۆکى سەرجەم زانکۆکان بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزارەت له بڕیارهكهیدا ئاماژهیشی داوه كه، هەر خوێندکارێکى خوێندنى باڵا، دواى تهواوبوونی ماوهی یاسایی، داواى درێژکردنەوەى ماوەى خوێندنەکەى بکات، خوێندنەکەى بۆ دەکرێتە سیستمى پارالێڵ.




