٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵوێستی حزبە كوردستانییەكان لەسەر سیاسەتی دوژمنكارانەی پەكەكە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ڕەخنەی تووند لە سیاسەتەكانی پەكەكە لە هەمبەر هەرێمی كوردستان دەگرن و، جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ئارامیی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند، كە كوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان لە باشووری كوردستان بە ئارامی دەژین، بۆیە هەرێمی كوردستان بە هێڵی سووری هەموو پارتێكی كوردی دەزانێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌ نه‌یویست ناوی ببرێ پێی وایە، مەبەستی پەكەكە لە هەڕەشە بۆ سەر گازی هەرێمی كوردستان كە بە پشتیوانیی ئێران ئەنجام دەدرێت، گەرمكردنی بازاڕی گازی سرووشتیی ئێرانە لە توركیا، بۆیە دەڵێت ئەگەر پەكەكە هەڕەشەكانی جێبەجێ بكات، بەبێ دوودڵی ئەوان و ئێران لە یەك سەنگەردا دەبینن دژ بە گەلی كورد.

لەلایەكی دیكەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسه‌)، پەكەكە بە ڕێكخراوێكی مەترسیدار بۆ سەر هەر چوار پارچەی كوردستان ناو دەبات، كە ئێستا لە جیاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەركەكانی لە دژی كورد بەڕێوە دەبات.
(موستەفا جومعە)، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بەردەوامیی سیاسەتی پەكەكە لە هەمبەر هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی یەكدەنگیی زیاتری هێز و لایەنە سیاسییەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان بۆ وەستانەوە لە دژی سیاسەتی پاوانخوازیی پەكەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار