٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەریف جەلال دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی عەریف جەلال سەید وەلی..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری لەیلان (عەریف جەلال سەید وەلی)ـمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

 لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و  سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیە راجعون.

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان    

22/2/2016 

 

هەواڵی پەیوەندیدار