٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی و مانگی سوور، هاوكاریی 1800 خێزان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، پارسێلی خۆراك بەسەر 1800 خێزانی ئاوارەی عێراق لە كۆمەڵگەی قوشتەپە لە سنووری هەولێر دابەش دەكات، هەروەها لە كەمپی ئاكرێ بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی UNICEFپێداویستیی پاككەرەوەیان دابەشی سەر 324 خێزانی پەنابەر كرد.

رۆژی 22/2/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا لە كۆمەڵگەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 1800 خێزانی ئاوارەی عێراقی، كە هەر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكیان پێ درا و هەر پارسێلێكیش ئەم خۆراكانەی تێدا بوو: (برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، شەعریە).

لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی هاوكاریكردنی پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی UNICEFهەستا بە دابەشكردنی پێداویستیی پاككەرەوە بەسەر 264 خێزانی پەنابەری كەمپی ئاكرێ و گوندی خلیلكای سەر بە ناحیەی گردەسێن، هەر لەدرێژەی دابەشكردنەكاندا لە دەرەوەی كەمپ و لەناو سەنتەری شاری ئاكرێ، بە هەمان شێوە پێداویستیی پاككەرەوەیان بەسەر 60 خێزانی دیكەدا دابەش كرد.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار