٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڵێنی قەرەبووكردنەوەی جووتیارانی هەرێم دراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ كورد له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وەزیری بارزگانیی عێراق بە وەكالەت، ئاگاداری كردووەتەوە كە بڕێك پارەی بۆ تەمویل كراوە تا بیدات بە جووتیارانی گشت عێراق و، بەڵێنی داوە قەرەبووی جووتیارانی هەرێمیش بكاتەوە.
 
(د. ئەشواق جاف)، بۆ ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەمێك بەر لە ئێستا لە رێگای پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لەلایەن وەزیری بازرگانیی عێراقەوە بە وەكالەت ئاگادار كرامەوە كە تەمویلی بۆ هاتووە بە بڕی 50 ملیار دیناری عێراقی بۆ جووتیارانی تەواوی عێراق تا بەسەریاندا دابەشی بكات" .
 
(جاف) گوتیشی: "داوام لە وەزیری بارزگانی كرد ئەو جووتیارانەی كە هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ خەرج نەكراوە، زیاتریان بۆ دابین بكرێت و وەزیریش بەڵێنی ئەوەی دا كە هەوڵی زۆر دەدات لەبری ئەو ستەمەی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان كراوە، قەرەبوویان بكاتەوە، چونكە لەو 500 ملیۆنەی كە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابەشیان كرد، نەیاندا بە هەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە جووتیارانی هەرێم قەرەبوو بكرێنەوە".
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر دەڵێ: "خۆم بە بەردەوامی لە هەوڵەكان بەردەوامم و لە ‌پەیوەندیدام لەگەڵ وەزارەت و خودی وەزیری بازرگانیی عێراق بە وەكالەت لەبارەی پرسی گەنمی جووتیارانی هەرێمەوە".
 
 
نەشوان بەرزنجی
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار