٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، دووسبەی چوارشەممە، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە ڕۆژی چوارشەممە 24/2/2016، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەوەیشی خستووەتە روو: "داواكارین بە زووترین كات لیستی مووچەكانیان ڕەوانەی گەنجینەكان بكرێت، بۆ مەبەستی وردبینیكردن و خەرجكردنی".

ئومێد بابان

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار