٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی زەرد: لیژنەیەكمان پێك هێناوه‌.. ڕاپۆرتێك پێشكەشی سەرۆك بارزانی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت، وەكو فراكسیۆنی زەرد لیژنەیەكیان بۆ پشتیوانیكردن لە بەرنامەی چاكسازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێك هێناوە و، ئەمڕۆیش دەستبەكار دەبێت .
 
(ئامینە زكری ئیسماعیل)، بە ‌ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دواكۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەمان دا، بڕیار درا بۆ پشتیوانیكردن لە بڕیاری (سەرۆك بارزانی) پێوه‌ست به‌ ڕاگەیاندنی چاكسازی، لیژنەیەكمان پێك هێنا تا خوێندنەوە و پێشنیازی خۆی لە ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلدا ئامادە بكات و، پێشكەشی (سەرۆك بارزانی) دەكەین".
 
 (زكری) روونیشی كردەوە: "لیژنەكە كە لە حەوت ئەندام پێك دێت نوێنەرایەتیی گشت پارێزگاكانی كوردستانیشی تێدایە، هەروەها ئەمڕۆیش دەست بە كارەكانمان دەكەین و بڕیار دەدەین كە پێویستە تا كەی ئەو ڕاپۆرتەمان ئامادە بێت" .
 
 
نەشوان بەرزنجی
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار