ئه‌مرۆ حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایان كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ (نێچیرڤان بارزانى ) سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى (قوباد تاله‌بانى ) له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
(ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وه‌كو یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به‌رده‌وام له پێداچوونه‌وه‌داین بۆئه‌وه‌ى ئازارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌م قه‌یرانه كه‌م بكه‌ینه‌وه، دیاره حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بایه‌خێكى گه‌وره‌ى داوه به باره‌دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى خشته‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك كه ناڕه‌زایى لێكه‌وته‌وه بۆیه ئه‌مرۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى سه‌عات 2ـى دواى نیوه‌رۆ له گه‌ڵ یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
(گەرمیانی) گوتیشی: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئازاره‌كانى مامۆستایان كه‌مبكاته‌وه، له‌وانه ش ده‌ستكارى كردنى خشته‌ى مانگى 2 كه به شێوه‌یه‌ك بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ باره‌دۆخى ئه‌مرۆى هه‌رێم و هه‌رزان كردنى نرخه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌و شتانه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌خۆیان هه‌یه به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و دابه‌ش كردنى زه‌وى و ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون كه یه‌كێتى مامۆستایان كردوویه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌زار مامۆستا كه هه‌مانه خوێندنى باڵایان ته‌واو كردووه به‌ڵام هیچ ئیمتیازێكیان وه‌رنه‌گرتووه و دواتریش گرنگیدان به بارو‌دۆخى زانستى نێو قوتابخانه‌كان پاشانیش بابه‌تى خه‌رج كردنى نیوه مووچه‌ى مانگى 9 كه حكوومه‌ت به‌ڵێنى داوه خه‌رجى بكات و كۆمه‌ڵێك داواكارى تریش.
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایان ده‌شڵێت، مه‌رج نیه هه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئازاره‌كانى مامۆستایان له‌م قۆناخه كه‌مبكه‌ینه‌وه، دانیشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئێمه بایه‌خ دانێكى جددیه به كێشه و قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستایان .
نه‌شوان به‌رزنجى




