ڕاوێژكارێكی ئه‌سه‌د: یه‌په‌گه به‌شێكه له سوپای سووریا

سووریا-KDP.info- (بوسه‌ینه شه‌عبان) راوێژكاری سیاسیی (به‌شار ئه‌سه‌د) ددانی نا به‌وه‌دا كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و سوپای سووریادا هه‌یه؛ جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه‌دا نییه.
(بوسه‌ینه شه‌عبان) له‌و دیمانه‌یه‌یدا كه دوێنێ كه‌ناڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، باوه‌ری وایه كه، ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی(په‌یه‌ده) و باله سه‌ربازییه‌كه‌ی(یه‌په‌گه)، سووریایین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا و هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل، له‌پێناو ئازادكردنی خاكی سووریادا ده‌جه‌نگن.
ئاماژه‌یشی دا، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا نییه و گرینگ ئه‌وه‌یه یه‌كیه‌تیی خاكی سووریا و یه‌كیه‌تیی گه‌ل پارێزراو بێ.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكی سووریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ سوپادا ده‌جه‌نگن ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو عاره‌ب، سریان و هۆزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل و كۆی پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارن و، دژ به تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له دوو سێ رۆژی رابردوودا، یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی باشوور و باشووری شاری ئیعزاز كه دیارترینیان گوندی مێنگ بوو، هه‌روه‌ها فڕگه‌یه‌كیشی به‌هه‌مان ناو كۆنترۆڵ كرد؛ ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی فراوانی شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌تدا گرت.
یه‌په‌گه به‌م دواییه‌یش هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری حه‌له‌ب، كه به هۆی هێرشی سوپای ڕیێمه‌وه له‌ژێر گه‌مارۆیێكی تووندا بوو، مه‌به‌ستیش لێی ڕێگرتن بوو له ته‌نیا رێگه‌ی كۆمه‌كی ئۆپۆزسیۆن له به‌ری باكووری شاره‌كه.




