ده‌بێت عه‌بادی ڕوون و ڕاشكاو بێ، ئینجا پرێسکەی چاكسازی پیشكه‌ش بكات

(ڕێناس جانۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له‌و چاكسازییه‌ی (عه‌بادی) دەیکات، لایه‌نی هه‌ره زه‌ره‌رمه‌ند پارتی دیموكراتی كوردستانه؛ چونكه پارتی به 28 كورسییەوە ته‌نها یه‌ك وه‌زیری به‌ركه‌وتووه و، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیشی هه‌بوو، به‌ڵام ئیستا نه‌ماوه و لادراوه."
(جانۆ ) گوتیشی: "(عه‌بادی) هاتووه باسی چاكسازیی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌ساسی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆکرات، كه یه‌كه‌م ڕۆژ حكوومه‌تی (عه‌بادی) پێك هات و ڕاگه‌یێندرا، گوتی حكوومه‌ته‌كه‌م ته‌كنۆکراته و، چه‌ندین جاریش گوتوویه‌تی؛ ئه‌ی خێره ئێستا هاتووه ده‌ڵێت حكوومه‌تێكی ته‌كنۆکراتم ده‌وێت! ئه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر چی بوو؟ (عه‌بادی) دژی بابه‌تی دابه‌شكردنی تایفییه، ئێمه‌ش هه‌موومان دژی ئه‌وه‌ین، به‌ڵام کەس هەقی نییە سەنگی حزب و كوتله سیاسییه‌كان لە هەڵبژاردندا ڕەچاو نەکا، با (عەبادی)یش بێ؛ گەر به پێی ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكردنه‌كه كرابێت، دەبێ بایی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه ده‌نگی زۆرینەی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان پێیە، لە حکوومەتەکەدا ڕه‌نگ بداتەوە؛ هه‌موو هێزه‌كانیش ته‌كنۆکراتیان هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ن."
دەیشڵێ: "ئه‌وه‌ی ئێمه بۆی ده‌چین، ڕه‌نگه (عه‌بادی) هه‌ندێ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا و، جێگای نیگه‌رانییشه؛ ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی ڕوون و ئاشكرا به هه‌موو كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڵێ، ئینجا پرێسکەی چاكسازی پیشكه‌ش بكات؛ خۆ هیچ كوتله‌یه‌ك لاریی نییه له چاكسازی، به‌ڵام كامه چاكسازی، ئه‌وه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه ڕایگه‌یاندووه تاوه‌كو ئێستایش یه‌ك هه‌نگاو خێری بۆ خەڵکی عێراق نەبووە، ته‌نها لادانی كه‌سه‌كان نه‌بێت؛ به‌و پێیەیش لایه‌نێك زه‌ره‌رمه‌نده له‌بەر خاتری لایه‌نه‌كانی تر."
نەشوان بەرزنجی




