فەرهەنگێکی ئەڵمانی- کوردی بە 1872 لاپەڕە لەدایک بوو

ئەڵمانیا-KDP.info- دواجار فه‌رهه‌نگه كوردییه نوێیه‌كه‌ی (فریاد فازڵ) كه 10 ساڵه كاری تێدا ده‌كات ده‌بێته پردی نێوان كولتووره‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دابێ 23ی شوپاتی 2016و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووی زانستیانه‌ی بێوێنه ئیمزا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كرێ.
(فریاد فازڵ عومه‌ر) سه‌رۆكی ئه‌نستیتووتی خوێندنی كوردی له به‌رلین، سه‌رۆكی ڕێكخراوی داكۆكی له گه‌لانی هەڕەشەلێكراو له ئه‌ڵمانیا، سێشه‌ممه‌ی دابێ 23ی شوباتی 2016 سه‌عات پێنجی ئێواره له هۆڵی دەرسخانی (هنری فۆرد)ی زانكۆی به‌رلینی ئازاد Garystr. 35 فه‌رهه‌نگێكی كوردی (سۆرانی) ئه‌ڵمانی به قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی هه‌زارو872 لاپه‌ڕه كه به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و ماندوبونی 10 ساڵی كاركردنیه‌تی له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌دا ئیمزای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌خاته سه‌ر و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكەر له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه، تیایدا داوا له نووسه‌ران و خوێندكاران و خوێنده‌وارانی كورد و ئه‌ڵمان ده‌كات له مەراسیمی ڕاگه‌یاندن و ئیمزاكردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی مامۆستا فریاد فازڵدا ئاماده‌بن.

ڕاگه‌یاندنه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌كاتێكدا كه ڕه‌وشی ئیستای كورد و ئه‌گه‌ر و پێشهاته دراماتیكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ڵچوون و كوڵاندایه مامۆستا فریاد فازڵ عومه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نیستیتووی خوێندنی كوردی له به‌رلین دێت و واژۆ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كات كه هه‌زارو872 لاپه‌ره‌ی له‌خۆ گرتووه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی و به 35هه‌زار نموونه‌ی په‌ندی پێشینیان و هێنانه‌وه‌ی ڕسته و دیالۆگ و 111هه‌زار وشه بارگاوی كردووه و، ده‌یخاته كتێبخانه‌ی كوردی و ئه‌ڵمانیه‌وه و، به یه‌كێك له شاكاره هەرە جوانه‌كان ده‌ژمێردرێ له مێژووی بزاڤی ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نیی كوردیدا، كه له ڕاستیدا كارێكی ئه‌وه‌نده مه‌زنه هاوشانی فه‌رهه‌نگه جیهانییه‌كاندا، وەکو فه‌رهه‌نگی عه‌میدی فارسی و له كتیبخانه‌ی عه‌ره‌بیشدا ده‌توانین بڵێین وێنه‌ی كه‌مه.
"فریاد فازڵ عومه‌ر" ئا له‌و هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، به زمانێكی شارستانی ده‌بێته شه‌پۆلێك له تێكه‌ڵاوبوون و ئاوێته‌بوون به زمانێكی زیندووی دنیا و له ده‌رگای هزروبیری ئه‌ڵمانه‌كان ده‌دات و وه‌ك چۆن له شه‌ڕی داعشدا میلله‌ته‌كه‌ی بووه سونبولی تیكۆشان و ئازایه‌تی، له‌م بواره‌شدا هه‌مان سه‌ركه‌وتنی به وشه و ده‌سته‌واژه‌ی كوردی و په‌ندی پیشینیان تۆمار كرد و ده‌رگایه‌كی گه‌وره به ڕووی خوێنه‌واری كوردا ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی كاره‌سات و جه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه ڕوو له زیادبوونه، به‌ڵام فریاد فازڵ به‌م كاره سه‌ركه‌تووه‌ی ده‌یه‌وێ ببێتە نموونه و ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنی كه كورد تێده‌كۆشێ و له په‌یوه‌ندیدایه بۆ تێكه‌ڵبوون بە كلتووره‌كانی تر؛ له بانگه‌وازه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌م فه‌رهه‌نگه یه‌كه‌مین فه‌رهه‌نگ نییه كه نووسه‌رانی گه‌وره بڵاویان كردبێته‌وه، بەڵام كاره‌كانی فریاد فازڵ جێی ڕێز و پێزانینێكی زیاتره؛ ئەو بەڕێزە ساڵی 1992ـیش فه‌رهه‌نگێكی به هه‌ردوو زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی (كرمانجی) بڵاو كردووەتەوه. ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبوونی 24 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا ئه‌وا فه‌رهه‌نگێكی بێوێنەی دی ده‌خاته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر.
"فریاد فازڵ عومه‌ر" سه‌باره‌ت به‌م شاكاره زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگه زانستییه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی ده‌ڵێ: "من به‌خته‌وه‌رم و شانازی ده‌كه‌م كه دوای چه‌ندین ساڵ و ماندووبوونێكی چڕ‌وپڕ توانیم ئه‌م پرۆژه گرنگه به‌رهه‌م بێنم. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتنەیشدا نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه ئیستا ئه‌گه‌رچی نزیكه‌ی 40 ملیۆن كورد به‌م زمانه قسه ده‌كەن، به‌ڵام له 30 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م گه‌له توشی شه‌ڕی چاره‌نووسسازی خۆی بووه و خۆڕاگرانه ململانێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات. به‌و هیوایه‌م ئه‌م فه‌رهه‌نگه ئه‌ڵمانی كوردییه ئاماژه‌یه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی شارستانی و پێشكه‌وتووه و، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ری له‌سه‌ر بڕوا و خه‌باتی ڕاست و ڕه‌وای خۆی بۆ بنیاتنانی ژیانێكی سه‌ربه‌ستانه و به‌دیهێنانی ئاشتی و ئازادی له هه‌رچوار پارچه‌کەی كوردستان به‌رده‌وامه."
"فریاد فازڵ عومه‌ر" سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی به‌دیهاتووی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ده‌ڵێ: "ئینستیتووتی خوێندنی كوردی به‌رلین هه‌ڵده‌ستێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی و نرخیشی به 129 € خه‌مڵێنراوه و خۆشحاڵ ده‌بم كه خوێنه‌ری كورد سوودی لێ ببینت."
ئه‌نیستیتووتی خوێندنی كوردی- به‌رلین/ ئه‌ڵمانیا
كاره‌كانی ئه‌م په‌یمانگایه له چوارچێوه‌ی زانست و لیكۆڵینه‌وه‌ی زمانی كوردی و ئه‌ركه هه‌نووكه‌ییه‌كانی په‌روه‌رده‌یه به ئامانجی تێكه‌ڵبوون و ئاوێته‌بوونی ئه‌و ڕه‌وه‌نده كورده‌ی كه له ئه‌ڵمانیادا ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای پته‌وكردنی گیانی به‌خشنده‌یی و ئاڵوگۆڕی كلتووری و خوێندنه‌وه‌ی نێوان كلتووری گه‌لان بۆ یه‌كتری. ئه‌مانه ئه‌و ئامانجانه‌یه كه ئه‌نیستیتووتی خوێندنی كوردی له به‌رلین له ساڵی 1988ـەوه به هه‌وڵ و كۆششی ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی زانستی و ئه‌كادیمی وه‌ك په‌یمانگایه‌كی ئه‌كادیمی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌م ئه‌نیستیتووته ساڵی 1995 به فه‌رمی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دوور له سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حزب و مه‌زهه‌بی و دوور له قازانج تۆمار كراوه و متمانه ده‌كاته سه‌ر كاری خۆبه‌خشانه له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی كاركردن له دامه‌زروه‌كه‌دا؛ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نیستیتووتی خوێندنه ئیرانییه‌كاندا.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ئه‌نیستیتووتی خوێندنی كوردی پابه‌ند ده‌كات به دابینكردنی پێداویستییه‌كان له‌پێناوی به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه و مێژووی كۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه له بواری زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ییه‌كاندا؛ به تایبه‌تی له بواره‌كانی وێژه و مۆسیقا و هونه‌ره جوانه‌كان له دوێنێ و ئەمڕۆدا. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌نیستیتووتی خوێندنی كوردی كار ده‌كات بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌خشنده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو بواره كلتووریه‌كاندا. هه‌مانكات خۆی به‌هێز ده‌كات تا له داهاتوودا بتوانێ كاروچالاكییه‌كانی بخاته خزمه‌تی بیرۆكه‌ی خوێندنه‌وه و، لێكتێگه‌یشتنی نێوان كلتووری گه‌لانه‌وه.




