٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەندێك لایەنی سیاسی بە فیتی بێگانە و بەغدا دژایەتیی هەرێم دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی عەبادی، لە جیاتی ئەوەی تەعامول لەگەڵ هەموو لایەنێکدا بكات، خەریکە كێشە و دووبەرەكی لە هەرێمی كوردستاندا بنێتەوە؛ قسەكانی عەبادی پشتگیریکردنی چەند لایەنێكی سیاسیی هەرێمی كوردستانە، كە بە داخەوە ئەمڕۆ بە فیتی بێگانە و بەغدا و لایەنەكانی دژی حكوومەتی هەرێم كار دەكەن!

(جەودەت نەجاڕ) لە لیستی ڕۆشنبیریی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەموومان ئاگادارین لەو ڕەوشەی هەرێمی كوردستان، مزایەدەی سیاسیی زۆر بووە، بە تایبەتی حكوومەتی عەبادی، لە جیاتی ئەوەی تەعامول لەگەڵ هەموو لایەنێکدا بكات، بەڵكو كار بۆ ئەوە دەكات كە كێشە و دووبەرەكی لەناو هەرێمی كوردستان دروست بكات، حەیدەر عەبادی دەورێكی باڵای هەبووە لەو دووبەرەكییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، قسەكانی حەیدەر عەبادی چ لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن چ لە پەرلەمان بۆ جووڵاندنی کۆمەڵی كوردە دژی حكوومەتی هەرێم؛ ئەگەر ڕاست دەكات با مووچەی هەرێم ڕەوانە بكات. قسەكانی عەبادی پشتگیرییە لە چەند لایەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، كە بە داخەوە ئەمڕۆ بە فیتی بێگانە و بەغدا و لایەنەكانی دژی حكوومەتی هەرێم كار دەكەن!"

گوتیشی: "لایەنە سیاسییەكان دەبێت قسەكانی عەبادییان بۆ ببێتە بەڵگە و، بە بە خۆیاندا بچنەوە، چونكە هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیاردایە، بە داخەوە لە جیاتی ئەوەی هەندێك لایەنی سیاسی خۆیان بخەنە نێو بازنەی یەك و، لە یەكدی نزیك بكەنەوە، بەڵام بە داخەوە لە سەرووی هەموویانەوە بزووتنەوەی گۆڕان، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان گوێ نەدەنە ئەو جۆرە قسانە و هیوادارم دژی ئەو جۆرە لێدوانانە ڕاوەستێنێن، بەڵام بە داخەوە هەندێك لایەن كە لە ناو هەرێمدان پشتگیری لە لێدوانەكانی عەبادی دەكەن بۆ ئەوەی كاری خۆ لەناو هەرێمی كوردستان بكات، ئەگەرنا حكوومەتی هەرێم بە پێی یاسی بوودجە ڕۆژانە ٥٥٠هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی بەغدا كردووە، دەبووایە ئەوانیش بە پێی یاسا و دەستوور ١٧% ڕادەستی هەرێم بكەن، بەڵام عەبادی پێگری پێ نەكردووە و یارییەكی سیاسی بە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار