٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"عەبادی پابەندی ڕێککەوتن لەگەڵ کورد نابێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ: "قسەکردن لەگەڵ بەغدا سوودی نییە چونکە عەقڵیەتی لەو شێوەیە ئەستەمە لەگەڵ تۆ بگاتە ڕێککەوتن".

د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هەموو نەوتی کوردستان بدەنە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نابێت؛ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو جۆرە ئەقڵیەتە خۆماندووکردنە، چونکە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەبادی خۆی لە قسەکانی خۆی دزییەوە! جارێک دەیگوت هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە ڕێککەوتنەکەوە، جارێ دەیگوت دەبێت بزانێ پارەی داهاتی کوردستان چی لێ دێت!"
کەرەم دەیشڵێ: "پێویست ناکات دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بدات، چونکە ئەو ئەقڵیەتە نامانگەیێنێتە هیچ دەرئەنجامێک و گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی لەگەڵ بەغدا هیچ ناکرێت".
گوتیشی: "لە سەرەتای پرۆسەی هەناردەی نەوتی کوردستان، گرفتی تەکنیکیمان هەبوو ئەو گرفتانە بەدەست ئێمە نەبوو، دروست بووبوو، بەغدا ئەمەی کردبووە بیانوو دەیەوێت ئێستاش ئەوەمان بۆ بکاتە بیانوو".
عەرەفات کەرەم ئاماژەی بەوەش دا عەبادی لیستی هاوپەیمانی شیعەکانیشی شەرمەزار کردووە؛، ئەو دۆخەی عێراق بە کەس جڵەو ناکرێت.

کارزان سەباح

 

هەواڵی پەیوەندیدار