٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: بڕیاری چاکسازی بارزانی ئومێدی خستووەتەوە دڵی خەڵک

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بپ چاکسازی لە حکوومەت و حزب ئومێدی خستووەتەوە دڵی خەڵک و سەرجەم حزبەکانیش.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری چاکسازی لە حزب و حکوومەتەکەی (سەرۆک بارزانی) ئومێدی خستووەتەوە دڵی خەڵکی کوردستان و بە هەموو لایەکەوە پشی دەگرین. لەهەمان کاتدا لە ئاستی حزبیش کەسە ڕەسەن و دڵسۆزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵخۆش بوون، هێندەی دیکەش کەسانی بیانی و دڵسۆزانی گەلی کوردسانی دڵگەرم کردووە."

گوتیشی: "من وەک ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی هەرچی سەروەت و سامان و ماڵم هەیە دەیخەمە ڕوو با بڕیاری لێ بدرێ".
ئەوەش دەخاتە ڕوو، "سەرگرتنی ئەم بەرنامەیە ئایندەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک خاوەنی دۆزی کورستان، بە گەشاوەیی و ھێزەوە مسۆگەر دەکات، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیێنێت، کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە سەر ڕێرەوی ڕاست، ئەمەش پێویستی بەوەیە میکانیزمێکی دروست و ئیرادەی کادیرانی حزب و حکوومەتیشی لەگەڵدا بێت، کارمان بە چاکسازی لە سنووری سەوز و نیلی نەبێت، ھەر گەندەڵیش دەڕوات با بڕوات".

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار