٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی گەشتوگوزار: نەمانگوتووە 140ھۆتێل داخراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  دەسته‌ی گشتیی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ گوتبێتی140 ھۆتێل لە ھەرێمی کوردستاندا داخراون، ده‌شڵێ، ئه‌وه‌ی له‌ مێدیای هەرێم و عێراقدا بە ناوی گوتەبێژی دەستەكه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ راست نییە.

(نادر رۆستایی) لە ڕوونکردنەوەیەکدا گوتیشی، بەھۆی قەیران و بارودۆخی ناوچەکەوه‌، چه‌ند ھۆتێل، مۆتێل، ریستۆرانت و کافتریا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا داخراون، به‌ڵام لە بەرانبەریشدا چه‌ند شوێنی نوێ لە ھۆتێل و ریستۆرانت کراونەتەوە.

ڕوونی كرده‌وه‌، بەشێک لەو شوێنانەی داخراون بە ھۆکاری جۆراوجۆره‌وه‌ن، وەک نۆژەنکردنەوە، تەواوبوونی گرێبەستی خاوەن مڵک و کرێچی، خراپیی ئیدارەی شوێنەکە و ناشارەزایی لە مارکێتینگ و راکێشانی گەشتیار و میوان.

(رۆستایی) راشیگەیاند، ھەر شوێنێک دابخرێ، پێویستە بە فەرمی بەرێوەبەرایه‌تییەکانی گەشتوگوزار ئاگادار بکەنەوە، بە پێچه‌وانەوە شوێنەکە بە داخراو ناژمێردرێت.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ھیچ ژمارەیەکی نە لە ھۆتێل و نە لە شوێنەکانی تری گەشتیاری بۆ ھیچ دەزگایەک رانەگەیاندووە، بەڵام  گوتراوە بەڵێ بەھۆی کاریگەریی قەیرانەکان ھەندێک شوێن داخراون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار