وێنەیی؛ فیستیڤاڵی بەفر لە حاجیئۆمەران

حاجیئۆمەران -KDP.info- ئەمڕۆ یەكەمین جەژنە بەفر، لە بناری كۆدۆدا گیرا؛ لەو فیستیڤاڵەدا گرووپەكانی سەر بەفر و هەڵزنان، هەڵگەڕان بە شاخدا كە لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) و ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە بەشدار بوون. كە فێستیڤاڵەكە ٣ جۆر چالاكی لەخۆ دەگرت (پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل، خلیسكانە، هەڵگەڕان).
ئەو فیستیڤاڵە بە سەرپەرشتیی قایمقامی چۆمان و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی چۆمان و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران بەڕێوە چوو.









