"عەبادی دەیەوێ گەمەیەک لەسەر حسێبی هەرێم بکات"

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت گه‌مه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر حیسابی هه‌رێمی كوردستان.
(ڕێناس جانۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆ بوونەوە؛ (عه‌بادی) گرنگییەکی زۆری بە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دا؛ (عه‌بادی) به مه‌به‌ستیشه‌وه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كاندا باسی له‌و په‌یوه‌ندییه كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه بە ڕێككه‌وتنه‌کەوە! دەیگوت ساڵی 2015 هیچ له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو نه‌گه‌یشتووه!
دیارە (عه‌بادی) ده‌یه‌وێت گه‌مه‌یه‌كی تر بكات له‌سه‌ر حیسابی هه‌رێم؛ له ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا جه‌ماوه‌ری خۆی له عێراقی عه‌ره‌ب زیاد بكات به دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قورس بكاته‌وه كه خه‌تاباره له دواکەوتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران! به‌ڵام ڕاستی واقیعه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه نییه، چونكه ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ڵێ له نه‌وتی هه‌رێم مووچه درابا چه‌ندین بابه‌تی تر هه‌یه كه ئه‌ركی (عه‌بادی) بووه نه‌یداوه؛ له‌وانه بابه‌تی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران كه پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ندی بیدات؛ با ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بكات و، واز لە كوردستان بهێنێت."
(جانۆ) گوتیشی: "(عه‌بادی) ده‌یه‌وێت به تونی ئۆپزسیۆنی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی كوردستاندا بكات و، له سۆزی خه‌ڵكی کوردستان بۆ خۆی ڕابكێشێت و بڵێت ئه‌وه خه‌تای من نییه خه‌تای هه‌رێمه! له ناو عه‌ره‌بەکانیشدا ده‌یه‌وێت جێپێی خۆی قایمتر بكات."
ده‌شڵێ: "واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان هەموو ڕۆژێ 550هه‌زار به‌رمیل نەوتی دەنارد، (عه‌بادی) سەدا١٧کەی هه‌رێمی كوردستانی نەدەنارد و، به ئاشكراش گوتی له قه‌یرانی ئابووریداینه، بۆیه پابه‌ند نابین! له‌لایه‌كی تریش ئێستا ده‌ستیان داوه‌ته ڕاكێشانی پاره له بانكی ناوه‌ندی له زەخیرەکەی عێراق و ئه‌و سه‌نه‌ده‌ی له‌و بانكه‌شدا هه‌یه هه‌موو عێراق تێدا هاوبه‌شه، واتە به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه؛ ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌نده پاكه بۆ كوردستانی فەرامۆش كردووه له‌و بواره‌دا؟!"
نەشوان بەرزنجی




