٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"عەبادی ڕاست ناکات"

سەرچاوە: KDP.info
بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، عەبادی جارێکی دیکە باسی لەوەکرد ئەگەر ھەرێم نەوتی خۆی بداتە بەغدا مووچەی فەرمانبەران دەنێرن، بەڵام ڕاست ناکات.

 

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) باسی لەوە کرد گوایە ئامادەنە مووچەی فەرمانبەران بدەن، ئەگەر ھەرێم نەوتیان ڕادەست بکات؛ دواییر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی وەڵامی دایەوە و باسی لەوە کرد ھەرێم ئامادەیە نەوتی خۆی ڕادەستی ئێوە بکات گەر مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دابین بکەن، جا بەغدا گەر ڕاست دەکات با ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، ئینجا ھەرێمیش ئامادەیە نەوتی خۆی ڕادەست بکات و چاوەڕێ نەکەن."

 

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەران دابین ناکات، ئەوەتا پار نەوتیشمان ڕادەستیان دەکرد تەنها بەشێکی بوودجەی ھەرێمیان ڕەوانە کرد؛ بۆیە ئێستاش ئەو لێدوانەی بۆ ڕاگەیاندنە و مووچەی فەرمانبەران دابین ناکات، گەر ڕەوانەشی بکات تەنھا بەشێکی ڕەوانە دەکات و، هەرێم بەوە ڕازی نابێ."

 

(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، نەوت کراوەتە کێشەیەکی سیاسی، ئەگینا بۆ دەبێ مووچەی فەرمانبەران بە نەوتەوە گرێبدرێت! ئەمە گوایە ھەرێم هێشتایش بەشێکە لە عێراق.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار