سێ زلهێز، پەکی پڕۆژەکەی ڕووسیایان دەربارەی سووریا خست

ئەمەریکا-KDP.info- فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و بەریتانیا پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی ڕووسیایان سه‌باره‌ت به سووریا ڕه‌ت كرده‌وه كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نە نێودەوڵەتییەکەی ئاسایشی كردبوو بۆ ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری سووریا.
دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوای ڕووسیا دانیشتنێكی ساز كرد و ڕووسیاش پرۆژه‌بڕیارێكی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد و تیایدا داوای كردووه كه ڕێز له سه‌روه‌ریی سووریا بگیرێت و تۆپباران و سنووربه‌زاندن ڕابگیرێ و، هیچ هه‌وڵێك یان پلانێكیش بۆ چوونی هێزی وشكانی بیانی بۆ سووریا نه‌درێت.
به‌ڵام فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و بەریتانیا پێی ڕازی نەبوون و ڕه‌تیان كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و پڕۆژه بڕیاره سه‌ر ناگرێت.




