به‌ناوى ڕفێنراوانى ئێزدى پاره كۆده‌كرێته‌وه.. بۆزانى: ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كاره‌بن

شنگال-KDP.info- به‌رێوبه‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ده‌ڵێت، كه‌سانێك ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ى پاره، گوایه بۆ ئازادكردنى كچ و ژنانى ئێزدى كۆى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ راستیه‌كى بۆ نیه و پێویسته ئه‌و كه‌سانه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كاره‌بن.
(خه‌یرى بۆزانى) له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناردووه تێیدا هاتووه: "چه‌ندین ماڵپه‌رى فه‌رمیى و نافه‌رمیى و ماڵپه‌رى تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌یان ده‌ست پێكردووه، گوایه كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه بۆ رزگاركردنى كچ و ژنانى ئێزدییه له ده‌ستى تیرۆرستانى داعش، به‌ڵام ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ ڕاستیه‌ك بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه نییه و ئه‌و كاره‌شیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌و كه‌سانه بڕه پاره‌یه‌ك به‌ناوى قوربانیانى ده‌ستى داعش كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه هۆشدارى به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ده‌ست له‌وكاره نامرۆڤانه‌یه به‌رده‌ن.
(بۆزانى) ده‌شڵێت، به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان ته‌نیا هاریكارى دراو له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى) وه‌رده‌گرێت و هاریكارى ده‌ستنیشان كراویش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت.
به‌رێوبه‌رى كاروبارى ئێزدیه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه تا ئێستا توانیویانه 2377 كه‌س رزگار بكه‌ن و 3878 كه‌سى تریش له‌ده‌ستى تیرۆرستانى داعش ماون و 1800 كه‌سى ئێزدیش ئاینیان هاتۆته گۆرین، لێره‌وه‌ش داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى مرۆیى له جیهان ده‌كه‌ین بێ ده‌نگى له به‌رامبه‌ر رفێنراوان بشكێنن.
نەشوان بەرزنجی




