٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆرانکاری لەپاشەکەوتکردنی مووچەی ماموستایان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
 هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیارە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک نیومووچەکەی دیکەی ماموستایان بدرێت و لەمانگی دووش گۆرانکاری لە پاشەکەوتی مووچەی ماموستایان دەکرێت.
 
 (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی مووچەی مانگی یەک دابەشدەکرێت، لەمانگی دووش حکوومەت بڕیاری داوە کە پاشەکەوت لەمووچەی ماموستایان کەمتر بکاتەوە، بەڵام رێژەکەی دیار نیە چەندی کەم دەبێتەوە.
 
(گەرمیانی) گوتیشی: "دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو نیو مووچەی ماموستایان دابەشکرا، بڕیارە لەدوای تەواو بوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ئەو نیو مووچەی  ماوە ئه‌ویش دابەش بکرێت پێش ئەوەی مووچەی مانگی دوو دەست بەدابەش کردنی بکرێت.
 
جێگری سەرۆکی یەکێتیی ماموستایان ده‌شڵێت، بڕیارە جارێکی دیکە لەگەڵ حکوومەت لەبارەی داواکاری ماموستایان کۆببینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار