عه‌بدوڵڵا گوول: توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌دایه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا، نیگه‌رانه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا توركیا تێیكه‌وتووه و ده‌ڵێت، له مێژووی كۆماری توركیادا وڵاته‌كه هه‌رگیز وه‌كو ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه. (عه‌بدوڵڵا گوول) یه‌كگرتوویی و ئاشته‌وایی نێوخۆییشیان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه، به گرینگ‌ترین كارێك ناو ده‌بات.
(گوول) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارا و ئامه‌د، كه بووه هۆی كوژرانی 35 كه‌س كه هه‌موویشیان سه‌رباز بوون، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوان كرد و، گوتی، هه‌ر لایه‌نێك ئه‌نجامی دابێت، پێویسته بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگه.
ئه‌و له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌دایه، له مێژووی كۆماری توركیادا هه‌رگیز به‌و مه‌ترسییه‌دا تێنه‌په‌ڕیوین. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا مه‌ترسیمان له‌سه‌ره، بۆیه گرینگه كه یه‌كگرتوو بین و به یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه نه‌هێڵێن. ئایدۆلۆژیای سیاسیمان هه‌رچی بێت گرینگ نییه، گرینگه ئه‌وه‌یه له ئێستادا بۆ رزگاركردنی توركیا له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره هه‌موومان یه‌كگرتوو بین و راوێژ به یه‌كتری بكه‌ین".
له باره‌ی ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی توركیا بۆ یه‌په‌گه و تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی یه‌په‌گه له لایه‌ن توركیاوه، سه‌رباری ئاشكرانه‌كردنی باوه‌ری خۆی به‌م پرسه، به‌ڵام (گوول) پێی وایه كه سوپاسالاری توركیا و حكوومه‌تی توركیا خۆیان ده‌زانن چی بڕیارێك ده‌ده‌ن و، ئه‌وان بڕیاره‌كانیان جێگه‌ی رێزه.
كارزان گلی




