فراكسیۆنی پارتی: ئەوەی پێنج لایه‌نه‌كه بڵاویان كردووەتەوە، موزایەدەنامەیە نه‌ك به‌یاننامه

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، بەیاننامە هاوبەشەكەی پێنج فراكسیۆنەكەی بە موزایەدەنامە ناو برد و گوتی: "بە به‌رچاویانەوە بۆریی نه‌وت ده‌ته‌قێندرێته‌وه، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی درووست دەبێت و هیچ نقەیەكیان لێوە نایەت، به‌ڵام بۆ نووسینی موزایه‌ده‌نامه هه‌میشه ئاماده‌ن".
(دكتۆر محەممەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە بەیاننامە هاوبەشەكەی فراكسیۆنەكانی (گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزووتنەوە) گرت و بە موزایەدەنامە ناوی برد، گوتیشی: "ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانمان ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م لایه‌نانه هێشتا به نه‌فه‌سی ناوچه‌گه‌ری و شارچێتییەوە قسه ده‌كه‌ن".
هەرلەو لێدوانە ڕۆژنامەوانیەدا، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئەو لایەنانە بۆچی بۆ یەك دونیا نائارامی كە لە سلێمانی هەیە هەڵوێستیان نییە، كەچی بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كە لە ناو بازاڕی هەولێردا ڕوویداوە، دەكەنە پاساو بۆ نووسینی موزایەدەنامە، بۆیە پرسیارێك درووست دەبێت، ئه‌وه چییه كه به‌م هه‌ینییه ئه‌م پێنج فراكسیۆنه ده‌گه‌یێنێته یه‌ك و موزایەدەنامەیان پێدەنووسێت، له كاتێكدا له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بۆ چاره‌كردنی قه‌یرانه‌كان، نەیانتوانیوە بگەنە هیچ ئەنجامێك؟".
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، ڕەخنەیشی لەو لایەنانە گرت كە لەبەرانبەر ئەو مەترسییانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بێهەڵوێستن، وەك ئەو گوتی: "بە به‌رچاوی ئه‌م موزایەدەنامەنووسانە‌وە بۆریی نه‌وت ده‌ته‌قێندرێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی په‌یدا ده‌بێت و هیچ نقەییەكیان لێوە نایەت، به‌ڵام بۆ نووسینی موزایه‌ده‌نامه هه‌میشه ئاماده‌ن، ئەمەیش دەری دەخات، كە ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه لای ئه‌وان به شێوازێكی دیكه پێناسه ده‌كرێت، ئەویش خۆدزینەوەیە له به‌رپرسیارێتی و له به‌رانبه‌ر پارتییشدا، سیاسەتی (ئه‌گه‌ر بینیمیان ئه‌زم و ئه‌گه‌ر نه‌یانبینیم دزم) پەیڕەو دەكەن".
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمه لە بەرانبەر ئێستا و داهاتووی ئەم وڵاتە، خۆمان بە به‌رپرسیار دەزانین و هیچ كاتێكیش له به‌رپرسیارێتی ناترسین، بە هەموو لایەكیش دەڵێین، هیچ موزایه‌ده‌نامه‌یه‌ك نامانوه‌ستێنیت".




