٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەمین فێستیڤاڵی بەفر له‌ چیای كۆدۆ ساز ده‌درێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی شه‌ممه‌، دووەمین فێستیڤاڵی بەفر لە بناری کۆدۆ ئەنجام بدرێت.

(نادر رۆستایی) گوتیشی، گرووپەکانی سەر بەفر و ھەڵزنان، ھەڵگەڕان بەشاخدا کە لە شارەکانی (ھەولێر، سلێمانی و دھۆک) و رۆژھەڵاتی کوردستانه‌وه‌، چەند تیمێکی یاریزان بەشداری دەکەن. فێستیڤاڵەکەیش 3 جۆر چالاکی لەخۆ دەگرێ(پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، خلیسکانە، ھەڵگەڕان).

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان (نادر رۆستایی)، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوەمین فێستیڤالی بەفر كه‌ لە بناری کۆدۆ ئەنجام دەدرێت، بە سەرپەرشتیی قائمقامی چۆمان و بەرێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی چۆمان و بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران.

فێستیڤاڵه‌كه‌ كه‌ سبه‌ینێ شەممە له‌ بناری چیای کۆدۆ ساز ده‌درێ، سه‌عات 10،30 بەیانی تا 4،30 ئیوارە بەردەوام دبێت و ھاتن بۆ ھەمووانە.
جێگای ئاماژەیە، یەکەم فێستیڤالی بەفر ساڵی (1957) لە سەردەمی پاشایەتی ئەنجام دراوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار